یاساناس كاروانی : خه‌ون به‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌بینم هه‌رچیشم له‌م پێناوه‌دا پێ بكریت درێغی

لە دیمانەیەکى تایبەت دا ، سەبارەت بە سه‌ربه‌خۆی‌ كوردستان ‌ و چه‌ند پرسێكی تر ئەم دیمانەیەمان سازکرد لەگەڵ بەرێز یاساناس ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌ كاروانی‌ ، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان و وه‌زیری‌ هه‌رێم له‌ حكومه‌تی‌ كوردستان .....

گفتوگۆی‌ رۆژنامه‌وانی‌ : .محه‌مه‌د به‌رزنجی‌ . سوید

ادامه نوشته

سالی نوێتان پیرۆز بێ

 

 

 

 

 

هاتنی ساڵی نوێ و به‌هاری سه‌ری ساڵ به‌ گشت لایه‌ک پیرۆز ده‌ڵێین و له‌ خوای میری مه‌زن خوازیارین که‌ ده‌ستی به‌زه‌یی خۆیمان به‌سه‌ردا بکێشێت و ساڵی نوێمان بۆ بکاته‌ ساڵی لێک حاڵی بوون و پێکه‌وه‌ حه‌وانه‌و هه‌ڵقرچاندنی زوڵم و زۆر و ناته‌بایی له‌ خاک و نیشتمانماندا.

 

ئه‌ی چه‌رخێنه‌ری دڵ و دیده‌کان

                             دڵ و دیده‌، تۆ، ئه‌خه‌یته‌ ته‌کان

هاتن شه‌و و ڕۆژ کوا سه‌ربه‌خۆیه‌؟

                              یاسا و به‌رنامه‌ و ڕێبازی تۆیه‌

ئه‌ی گۆڕێنه‌ری ڕۆژ و مانگ و شه‌و

                              ئاڵوگۆڕ، بێ تۆ مه‌حاڵه‌، مه‌حاڵ

وه‌زع و حاڵ ئێمه‌یش بگۆڕه‌ قوربان

                             به‌ چاتر له‌وه‌ی که‌ ئێسته‌ هه‌سمان

به‌ڵکوو سه‌رکه‌وین له‌ هه‌ردوو لاوه

                             له‌ هه‌ر دوو بوار ، دین و دنیاوه‌

مه‌لا فاتحی حه‌یده‌ر نژاد

كێ قازانج یان زه‌ره‌ى كرد له‌ هێرشه‌كه‌ى سوپاى توركیا؟

سه‌لاحه‌دین بابه‌كر

 چۆن ده‌ستپێكردنى هێرشی سوپاى توركیا بۆ سه‌ر باره‌گاكانى په‌كه‌كه‌ له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌م كاته‌دا – واته‌ پێش هاتنی به‌هار و توانه‌وه‌ى به‌فر – چاوه‌رِوان نه‌كراو و موفاجه‌ئه‌ بوو، به‌ هه‌مان شێوه‌ش راگرتنی شه‌رِه‌كه‌ و كشانه‌وه‌ى سوپاكه‌ بۆ ناو توركیا به‌م شێوه‌یه‌ى روویدا، هه‌ر چاوه‌رِواننه‌كراو و موفاجه‌ئه‌ بوو، كه‌واته‌ پرسیارى گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئایا چ هۆكارێك له‌پشت ئه‌م موفاجه‌ئه‌تانه‌وه‌ بووه‌؟ ئایا هۆكاره‌كان ناوخۆیی بوون یان ده‌ره‌كی؟ ئایا كێ له‌م شه‌رِه‌دا قازانج و كێش زه‌ره‌رى كردووه‌؟ حیزبی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار یا سوپا و دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازی یان په‌كه‌كه‌ و كورد؟  ئایا هه‌رێمی كوردستان له‌ كوێی قازانج و زه‌ره‌رى ئه‌م شه‌رِدا بوو؟

ادامه نوشته

پڕۆژه‌ی‌ دۆستانی‌ موحه‌ممه‌د (صلی‌ الله علیه وسلم)

 رێکخراوی قوتابیانی کوردستان

 (چاپكردن ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌(100.000 ـ سه‌د هه‌زار )پۆسته‌ر و ژیاننامه‌ و فه‌رموده‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه وسلم) له‌ مانگی‌ مه‌ولوددا)

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ده‌یه‌وێت:

ـ به‌كرده‌وه‌ یادی‌ له‌ دایكبوونی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ پێشه‌وامان بكه‌ینه‌وه‌.

ـ قوتابیان ‌و گه‌نجانی‌ كوردستان ئاشنای‌ ژیان ‌و سوننه‌ته‌كانی‌ پێشه‌وامان بن....

ادامه نوشته

ئایین و نه‌ته‌وه‌ ، دوو چه‌مک ، دوو هه‌ڵوێست

سه‌ردار شه‌مامی

پێشه‌کی:

 ره‌نگه‌ تۆێژینه‌وه‌‌و مشت‌و مڕ له‌مه‌ڕ کێشه‌ی کوردو جیا کردنه‌وه‌ی ئایین‌‌و نه‌ته‌وه‌ له‌ یه‌ک‌‌و تێڕوانینیان به‌ دوو دیارده‌ی لێک جوێ،  که‌ هه‌ست‌و سۆزی به‌شێک له‌ نووسه‌رانی گه‌لی کوردی، به‌ره‌و‌ ئه‌وه‌ ڕاکێشاوه‌ که‌ دژایه‌تی ئایین بکه‌ن‌‌و بۆ سڕینه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌وڵێکی چڕو پڕ بده‌ن، شتێکی ئاسان نه‌بێ، به‌داخه‌وه‌ زۆرێک له‌م نووسه‌رانه‌ هه‌وڵ‌و ته‌قه‌للایان ئه‌مه‌‌‌یه‌ که‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان‌ ‌وا لێبکه‌ن ته‌نیا خۆ به‌ کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه‌ خه‌ریک بکه‌ن‌‌و به‌س؛ وه‌ک ده‌ڵێن: کێشه‌ی ئێمه‌ی کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تییه‌ نه‌ک کێشه‌ی ئایینی! ئێمه‌ سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیمان لێکراوه‌، نه‌ک ئایینی! جا زۆر به‌ تام‌‌و خوێ، پلار داوێنه‌ ئایین‌و بۆ خاشه‌بڕ کردنی ئایین له‌ هه‌موو چه‌شنه‌ باسێکدا ئایین ‌تاوانبار ده‌که‌ن‌و وه‌ک هۆکا‌ری ته‌واوی لێقه‌وماوی‌، چه‌رمه‌سه‌ری‌، بێده‌ره‌تانی‌و دواکه‌وتوویی گه‌لی کورد باسی لێده‌که‌ن‌و ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن.

ادامه نوشته

یـادێک له‌ مامــۆستا هــه‌ژار

avatar

رێبوار حوسێنی- سوئێد.
چه‌پ گه‌ردی گه‌ردوون گه‌ڕان کوشتمی
نــــه‌زان په‌ره‌ســــتی بــۆ نـــان کوشتمـــی
هـه‌ر چـه‌وســانــه‌وه‌ی بـێ حــــــه‌سانه‌وه
ئــاخ مــــردن له‌ کوێی ؟ ژیان کوشتمی!

( مامۆستا هه‌ژار)
زۆر ده‌گمه‌نن ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌ سه‌ره‌ڕای ژێرده‌سته‌یی خۆیان و نه‌ته‌وه‌که‌یان و ژیانی کوله‌مه‌رگی و دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌لاێک و له‌ناو گێژاوی سه‌رهه‌ڵگرتوی زۆرداری وبێ عه‌داڵه‌تی و خوێنڕێژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ره‌گه‌زپه‌رست دا له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ،
ادامه نوشته

هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر چه‌ند بۆچوون

avatar

شێرکۆ
له‌ به‌شیی بۆچوونه‌کانی هه‌واڵیی ئازادکرانی مامۆستا مه‌لا ئه‌ییوبی گه‌نجی له‌ سنه‌ چه‌ندین که‌س له‌ خوێنه‌رانی به‌ڕێز ڕاو بۆچوونی خۆیان به‌ ناوی خوازراو یان واقیعی ده‌ر بڕیبوو که‌ وێڕای ده‌ستخۆشی لێکردنیان هه‌ڵویسته‌یه‌کم له‌سه‌ر هێنده‌ک له‌و بۆچوونانه‌ کردووه‌ که‌ پێشکه‌شیی ئێوه‌ی به‌ڕێزی ده‌که‌م. به‌و هیوایه‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ دیالۆگانه‌ هه‌ر درێژه‌یان هه‌بێ؛ تا ئێمه‌ی کورد باشتر لێکتر تێبگه‌ین.
ادامه نوشته

پێشه‌وا ئایینییه‌که‌ی سنه‌ دۆزرایه‌وه‌، به‌ڵام ....

 ڕێنێسانس نیوز؛ تایبه‌ت: پێشه‌وای ئایینی مامۆستا ئm.ganjiه‌یوبی گه‌نجی، که‌ دوو حه‌وتوو به‌ر له‌ ئێستا له‌ لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ فڕێنرابو، سه‌رئه‌نجام ئه‌مڕۆ هه‌ینی دۆزرایه‌وه‌. سه‌چاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا گه‌نجی له‌ لێدوانێکدا بۆ ڕێنێسانس وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ ناوبراو که‌س ناناسێته‌وه‌ و ئه‌وه‌شی وه‌ک ده‌رئه‌نجامی ئه‌شکه‌نجه‌کرانی جسمی و ڕووحیی ناوبراو‌ له‌قه‌ڵه‌مدا؛ وته‌بێژه‌که‌ به‌ڵام هیچ زانیارییه‌کی له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی دۆزرانه‌وه‌ی مامۆستا گه‌نجی له‌ده‌ستدا نه‌بوو.

ادامه نوشته

خه‌ڵکی کوردستان‌ بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له‌ گیرانی مامۆستا ئه‌یوب گه‌نجی خۆیان ئاماده‌ ده‌که‌ن‌

avatar

بۆرۆژهه‌ڵات، سنه‌: له‌گه‌ڵ کۆتاییهاتنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن مامۆستایانی ئایینی و به‌شێک له‌ خه‌ڵکی کوردستان بۆ روونکردنه‌وه‌ی دۆزی نادیاری مه‌لا ئه‌یوبی گه‌نجی راگه‌یه‌ندرابوو، نوێژکه‌رانی مزگه‌وتی قه‌بای شاری سنه‌ سبه‌ی هه‌ینی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی پێکدێنن.
ادامه نوشته

کوردایه‌تی یان خۆپه‌رستی ! ......

مه‌لا عومه‌ر - قوتابی ماجیستێر/ به‌ریتانیا

خۆشویستنی گه ل و، ووڵات و، خاك ده توانم بڵێم له هه موو که سێکدا هه یه و شتێکی سرووشتی یه. ئیتر جیاوازی نیه له وه ی ئه و که سه هه ر ئاین و فیکره یه کی هه بێت. ئه گه ر بێت و ئه و پرسیاره ڕووبه ڕووی خه ڵکی بکرێته وه ئه و ڕاستیه زیاتر ئاشکرا ده بێت.

ادامه نوشته

کاناڵی ئاسمانی یه‌کگرتوو

جه‌نگی حه‌سه‌ن/ به‌ریتانیا

ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاندن کاریگه‌رترین بابه‌تی سه‌رده‌مه ‌به‌تایبه‌ت ڕاگه‌یاندنی بینراو. هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگا به‌لای که‌مه‌وه‌ ڕۆژانه‌ چه‌ند ساتێکی ژیانی به‌ ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزیۆن ده‌باته‌سه‌ر. هه‌رچی که‌ناڵی ئاسمانیه‌ بێ گومان کاریگه‌ریان زیاتره‌ به‌تایبه‌ت که‌ به‌ جیهاندا په‌خشده‌بێت و بینه‌ری زیاتر سه‌یری ده‌که‌ن.

ادامه نوشته

قه‌یرانه‌كانى هه‌رێم و ووته‌یه‌ك

نوسینى: سه‌ڵاحه‌دین موحه‌مه‌د به‌هائه‌دین

قه‌یرانه‌كان زۆرن كه‌ یه‌خه‌ى گه‌له‌كه‌مانى گرتووه‌ و رووبه‌رِوى ئه‌زمونه‌كه‌ى ده‌بنه‌وه‌ و زۆربه‌شیان به‌داخه‌وه‌ به‌ میزاج و شه‌لم كوێرم، و بێ حساب كردنى ئه‌نجام پێشوازیان لێ ئه‌كه‌ین ..
قه‌یرانى په‌یوه‌ندیه‌كان و رێكخستنى ئه‌وراقه‌كان له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌ ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، وڵاتانى دراوسێ ووڵاته‌ زلهێزه‌كان ..
قه‌یرانى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌ برِیار به‌ده‌سته‌كانى ئێراق و ناسه‌قامگیرى و له‌رزۆكى دۆستى و نه‌یارى و هاوپه‌یمانى و ناحه‌زیه‌كان له‌گه‌ڵیان ..
قه‌یرانى ناروونى شێوازى په‌یوه‌ندیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى به‌غدا وحه‌قیقه‌تى گشت مه‌سه‌له‌كانى ئه‌و نێوانه‌ به‌بێ چاره‌سه‌رى كونكێرێتى و ده‌ستورى.

ادامه نوشته

ڕۆڵی‌ مه‌لاكان له‌كۆمه‌ڵگای‌ كورده‌واری‌ دا .....

نووسینی‌: عه‌بدولله‌تیف ئاوماری‌ / هه‌ولێر.

گومانی‌ تێدا نی یه‌ به‌درێژایی‌ مێژوویی‌ گه‌لی‌ كورد مه‌لا ده‌ورێكی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بووه‌ له‌بزوتنه‌وه‌ی‌ ڕزگاریخوازی‌ گه‌لی‌ كورد جگه‌له‌وه‌ش هه‌رئه‌وان بوون ڕابه‌روسه‌ركرده‌ی‌ شۆڕشه‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كه‌كانی‌ كورد له‌هه‌موو پارچه‌كانی‌ كوردستان وێنه‌ی‌ قازی‌ موحه‌مه‌دوشێخ مه‌حمودی‌ نه‌مروشێخ سه‌عیدی‌ پیران ومه‌لامسته‌فای‌ بارزان ... هتد هه‌موو ئه‌وكه‌سایه‌تیانه‌ شێخ یامه‌لاو قوتابی‌ حوجره‌ی‌ مزگه‌وته‌كان بوون و له‌كانیاوی‌ زانسته‌ شه‌رعیه‌كانه‌وه‌ مێشك و دڵ وده‌رونیان ئاودرابوو كه‌گه‌ل ونیشتمانی‌ خۆیان خۆش بوێت و هه‌ڵسن به‌به‌رپاكردنی‌ شۆڕش بۆوه‌رگرتن و به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌ڕه‌واكانی‌ گه‌لی‌ كوردستان هه‌رده‌م هانده‌ری‌ نیشتمان په‌روه‌ری‌ ودادپه‌روه‌ری‌ بوونه‌ و خه‌ڵكیان هانداوه‌ بۆچاكه‌ودوركه‌وتنه‌وه‌ له‌زوڵم وخیانه‌ت .

ادامه نوشته

هه‌ڵۆی چیا سه‌رکه‌شه‌کان" کۆچی دوایی کرد

ڕێنێسانس نیوز؛ بۆکان: ئه‌و شاخه‌وانه‌ بۆکانییه‌ی ڕۆژی 6ی نۆڤه‌مبه‌ر له‌ چیای به‌رده‌زه‌دری بۆکان هه‌ڵدێرا، ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی عارفیانی ورمێ گیانی له‌ده‌ستدا.

سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ بنه‌ماڵه‌ی شاخه‌وانی کورد موقبیل هونه‌ر په‌ژوو به‌ په‌یامنێری ڕێنێسانسی ڕاگه‌یاند: "شاخه‌وانی ناسراوی بۆکانی و ئه‌ندامی تیمی نیوه‌نه‌ته‌وه‌یی شاخه‌وانانی ئێران، موقبیل هونه‌ر په‌ژوو، دوای نۆ ڕۆژ به‌ربه‌ره‌کانیکردن له‌گه‌ڵ مه‌رگ، ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی عارفیانی ورمێ گیانی سپارد."

ادامه نوشته

ئه‌مڕۆ پیاوێکی موسوڵمانی که‌ڕ و لاڵ له‌ نه‌رویج حوکم درا

Peyamner خالد ڕه‌نجده‌ر
دوێنێ م.کرێکار بۆ ماوه‌ی (35) خوله‌ک له‌ گه‌ڵ (هه‌ڕاڵد ستابێل)ی پارێزه‌رکه‌ی دانیشت و ، باسی ئه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مڕۆیان کرد. من خۆم وه‌ک برا و وه‌ک موته‌رجیم له‌ دانیشتنه‌دا بووم. دوای گفتوگۆکان هه‌ردووکیان گه‌یشتنه‌ ئه‌وه‌ی که‌ دادگای باڵا دوو ئه‌گه‌ری له‌ به‌رده‌مدایه‌. یه‌که‌م: په‌سه‌ند کردنی بڕیاری دادگاکانی پێشوو و ، دووباره‌ کردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ڵێ م.کرێکار مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی ده‌وڵه‌تی نه‌رویج و ، ده‌بێ له‌ ووڵات دووربخرێته‌وه‌. دووه‌م: سه‌لماندنی بێ تاوانی م.کرێکار و دانه‌وه‌ی هه‌موو مافه‌کانی پێی.

ادامه نوشته

ئێره ‌قه‌ندیله ‌و په‌لی داره‌به‌نێ؛ له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی سنووربه‌زێنی تورکیه‌

ڕه‌شید ئه‌حمه‌دڕه‌ش
1. ئێره ‌ده‌ربه‌ندی په‌پووله و نیشتیمانی بێنازی مرۆی "نایندێرتاڵ" و گه‌میه‌کی نووح و "باخه‌ هه‌ڵواسراوه‌کانی بابیل"ه. ناوچه‌ی ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ناوچه‌ی چاڵه‌کانی نه‌وت، وڵاتی حه‌فتاودوو میلله‌ت، مه‌ڵبندی کێشه‌ و قه‌یران و پێته‌ختی دیکتاتۆڕه‌ چکۆڵه ‌لاساره‌کان، دوزه‌خی ئاشتی، ناوچه‌ی مین و سانسۆڕ و ژاندرمه ‌و عه‌سکه‌ری خوێنتاڵ و تانکی تی 77ه،"

2. هه‌ڕه‌شه‌ی سنووربه‌زێنی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ئه‌رته‌شی که‌ماڵی تورکیه‌و خه‌ت و نیشان کێشانی ژنێڕاڵه ‌پیره‌که‌ماڵیه‌کان به‌بیانووی سه‌رکووتکردنی پێشمه‌رگه‌کانی!

پۆتینه‌که‌ت ده‌ربێنه ‌له ‌نیشتیمانی موقه‌دده‌سی من

ڕه‌شید ئه‌حمه‌دڕه‌ش

"سه‌دان ساڵه ‌پۆتین له‌به‌ر به‌سه‌ر چاره‌نووسی منا هه‌نگاو ئه‌نێی
لاڕێ ئه‌ڕۆی، لاڕێ ئه‌ڕۆی!
پۆتینه‌که‌ت ده‌ر بێنه‌ له‌ نیشتیمانی موقه‌دده‌سی من
گه‌ر چی مجێوری مزگه‌وت
که ‌ده‌بوو وشیاری بکردایته‌وه‌
" له‌م شۆینه‌ به‌ پۆتینه‌وه ‌ناچنه ‌سه‌ربه‌رماڵ
با مجێوریش پێتی نه‌گوتبێ"

شێوه‌ ئه‌لف و بێى كوردى و نموونه‌ ده‌گمه‌نه‌كه‌ى أبوبكر النبطی له‌كتێبى شوق المستهام دا

عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیزعومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز
 
ده‌سپێكێكى پێویست

له‌سه‌روبه‌ندى به‌ تاڵان بردن و ئاودیو كردنى ئاسه‌واره‌كانى كوردستاندا- له‌سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كاندا - به‌تایبه‌تى ئاسه‌واره‌ ده‌رهێنراوه‌كانى ناوچه‌ى شاره‌زوور، خه‌مێكم بۆ دروست بووبوو، كه‌ لاى هه‌ندآ دۆست و براده‌ریش- به‌بآ ئاكام- به‌بام ده‌دا... خه‌مه‌كه‌ ئه‌وه‌ بوو ده‌موت: چش له‌ زیانى ماددى و، به‌تاڵان چوونى ملیۆنه‌ها دۆلار له‌سامانى نه‌ته‌وه‌یى، به‌ڵام داخۆ له‌نێو ئه‌و ئاسه‌واره‌ جۆراوجۆره‌ دزراوانه‌دا، تۆ بڵێى شتانێكى تێدا نه‌بووبآ كه‌ هه‌ندآ زانیارى مێژوویى و نهێنى گرنگى به‌ڵگه‌نامه‌یى، له‌سه‌ر بارى نووسین و ئه‌لف و بێى كوردى و پیتى تایبه‌ت به‌ زمانى كوردییان تێدا نه‌بووبا؟

ناسیونالیزم.....دیدێکی ئیسلامیی هاوچه‌رخ....

نووسینی: ئه‌بوبه‌کر عه‌لی(کاروانی)ئه‌بووبه‌کر عه‌لی(کاروانی) نووسه‌ر و رۆشنبیر

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌و میهره‌بان

  پێشه‌کى

نه‌ته‌وایه‌تى وه‌ک چه‌مک‌‌و ته‌وه‌ژم‌‌و سه‌ره‌تای سیاسى‌‌و ئایدیا، له‌ دووسه‌د ساڵى ڕابردوودا یه‌کێ له‌ گه‌وره‌ترین بزوتنه‌وه‌کانى سیاسیه‌ت‌‌و داڕێژه‌رى په‌یوه‌ندى‌‌و ئاراسته‌که‌رى ستراتیژیه‌کان‌و،  سه‌رهه‌ڵدانى نه‌ته‌وایه‌تى هاوشان بوو له‌گه‌ڵ فۆرمۆڵه‌بوونى مۆدیلێکى نوێ له‌ ده‌وڵه‌ت‌‌و ده‌سه‌ڵات که‌ ئه‌ویش مۆدیلى «ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه‌»یه‌.

هه‌روه‌ها «ناسیۆنالیزم» له‌ پشت به‌شێکى گرنگ له‌ شۆڕش‌‌و  ڕاپه‌ڕینه‌کانى دنیا‌‌و له‌وانه‌ش ناوچه‌که‌ى ئێمه‌وه‌ بووه‌ هه‌ر له‌ کۆتایى سه‌ده‌ى نۆزده‌‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ى بیسته‌میش ورده‌ ورده‌ ئه‌م ئایدیایه‌ په‌ڕى‌یه‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ئیسلامى‌‌و بوو به‌شێ له‌ شوناسى فکرى به‌شێ له‌ ده‌سته‌ بژێره‌کان.

ئیعجازی‌ زانستی‌ و ده‌روونی‌ له‌ رۆژووگرتندا


 فكری‌ مه‌جید كه‌ورینی سلام په‌یك :

بێگومان هه‌ر په‌رستنێك كه‌ خودای‌ گه‌وره‌ له‌ سه‌ر به‌نده‌كانی‌ خۆی‌ واجب كردبێ‌ ئه‌وا له‌ لایه‌نێك له‌ لایه‌ نه‌كانی‌ سودێكی‌ ته‌ندروستیشی‌  هه‌یه‌ بۆ مرۆڤـ جگه‌ له‌و پاداشته‌ زۆره‌ی‌ كه‌ له‌ دوارۆژ ده‌یدرێته‌وه‌ هه‌روه‌ك چۆن لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ پزیشكی‌ و ده‌روونی كراوه‌ له‌ سه‌ر بایلۆجی‌ ده‌زگای‌ ده‌ماره‌كان و ره‌فتاری‌ مرۆڤـ له‌ كاتی‌ به‌ رۆژوو بوون , كه‌ له‌ لایه‌ن دكتۆر رامز ته‌ها محمد ئه‌نجامدراوه‌ ( راوێژكاری‌ پزیشكی‌ ده‌روونی‌ و سه‌رۆكی‌ یه‌كه‌ی‌ پزیشكی‌ ده‌روونی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ كوه‌یت ) .
كورته‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌

ادامه نوشته

گول له‌ شاری دیاربه‌كر: به‌ لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ری كیشه‌ی كورد ده‌كه‌ین نه‌ك به‌ توندوتیژی

ئا: مه‌روان عه‌لی .
عه‌بدوڵا گولی سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی هه‌ینی له‌ شاری دیاربه‌كر كۆتایی به‌ گه‌شته‌ چوار رۆژیه‌كه‌ی بۆ كوردستانی باكور‌ هێناو هه‌روه‌ك چاوه‌روان ده‌كرا په‌یامێكی روون و ئاشكرای به‌ كورد داو رایگه‌یاند كه له‌مرۆوه‌ مێژوویه‌كی نوێ له‌ توركیا ده‌ست پێده‌كات و‌ لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌و كێشه‌ی كورد به‌ لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین نه‌ك به‌ توندوتیژی. 

ادامه نوشته

چێیه‌تی کێشه‌ى کورد

کێشه‌ى کورد له‌ نێوان “نه‌ته‌وه‌یی بوون و “ئیسلامیی بوون دا     

 

 

 ئه‌بو به‌کر عه‌لى

زۆر جار لێره‌و له‌وێ و له‌ ناوه‌نده‌ سیاسى و ڕۆشنبیرىیه ‌که‌ باس له‌وه‌ کراوه‌ و ده‌کرێت که‌ کێشه‌ى کورد کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌ییه‌ نه‌ک ئیسلامى یاخود ئاینى . هه‌ندێ جاریش ئه‌م وه‌سف کردنه‌ى ماهیه‌تى کێشه‌ى کورد له‌ سۆنگه‌ى پرسیار خستنه‌ سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یی لایه‌نێکى ئیسلامى یا خود ئیسلامييه‌کانى کوردستانه‌وه‌ بووه‌ ، زیاد له‌ جارێکیش له‌ ناوه‌نده‌ ڕۆشنبیرييه‌که‌وه‌ به‌ ئاشکرا باس له‌وه‌ کراوه‌ که‌ ئه‌م هێزانه‌ ده‌خوازن کێشه‌ى کورد له‌ کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یییه‌وه‌ بگۆڕن به‌ کێشه‌یه‌کى ئاینى!! یاخود خودى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌وان ئاماژه‌یه‌ به‌و ته‌رزه‌ له‌ بیرکردنه‌وه؛‌ له‌م سۆنگه‌وه‌ داخوازم ئه‌وه‌نده‌ى گونجاوه‌ مشتمڕێکى بابه‌تیانه‌ى ئه‌م پرسه‌ بکه‌ین په‌نجه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێ خاڵ دابنێین بزانین؛ داخۆ ڕاسته‌ شوناسى کێشه‌ى کورد داخوازييه‌ نه‌ته‌وایه‌تييه‌کانمان پانتاییه‌کى ناکۆکى و جیاوازى نێوان ته‌وژم هێزه‌ سیاسی‌یه‌کانى کوردستان پێکده‌هێنن؟.

ادامه نوشته