مامه سۆفی چۆن وا ده‌بێ ؟
نوسه‌ر : شه‌مامه / بانه
دنی
ا ڕۆژ له دوا ڕۆژ به‌ره‌و پێش ده‌چێت و هه‌موو ڕۆژێک شێوازێکی نوێ دێته به‌ره‌وه ؛ دنیا وای لێ هاتووه که زۆرێک له مرۆکانیش به شێوه‌یێکی نوێ بیر ده‌که‌نه‌وه و ڕۆشنبیرانه‌تر بۆ شته‌کان ده‌ڕوانن . ئه‌مه جێی دڵ خۆشیه‌و ده‌بێ له ئاست ئه‌م شێوه بیرمه‌ندانه ڕێز و پێ‌زانین نیشان بدرێت و هان بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی که زیاتر خۆ له‌م بوواره بده‌ن و بۆ ده‌ربڕینی فه‌توا کات و شوێن له‌به‌ر چاو بگرن و به پێی هه‌ل و مه‌رج فه‌توا بگۆڕن .
به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ندێ له به‌ناو ڕۆشنبیره‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌نگاوێک زیاتر هه‌ڵده‌نێنه‌وه‌و ده‌یان هه‌وێ له ئاست ده‌قه بنه‌ره‌تیه‌کانیش ڕانه‌مێنن و ڕاشکاوانه ئه‌ویش به‌ره‌و ئاڵوو گۆڕ بکێشن ، ته‌نیا شتێک که بۆ ئه‌م به‌ناو ڕۆشنبیرانه گرینگه ئه‌مه‌یه که ده‌یان هه‌وێ خۆ بنوێنن و که‌سانێکی تر بنه‌وێنن ؛ ئه‌مانه بۆ ئه‌وه‌ی که ڕۆشنبیرایه‌تی خۆیان بناسێنن بۆ هه‌موو سوکایه‌تی پێ کردنێک و ده‌رچوون له ئاست ده‌قه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ئایینه‌که‌یان ده‌سته‌مۆن و خۆ ده‌هاوێژن .
بۆ ناسینی ئه‌م به‌ناو ڕۆشنبیرانه شاڕێگه زۆرن و زۆر زوو دێنه به‌رچاو و پێویست به هیچ خۆ زه‌حمه‌تدانێک نییه ؛ ئه‌وان عاده‌تیان وایه که هه‌رچه‌ن به‌سه‌ر نوسراوه‌ی خۆیان دا سه‌ر ڕاوه‌شێنن ناتوانن گاسنی تێدا وه‌بینن به‌ڵام له نوسراوه‌ی برامبه‌ره‌که‌یاندا نووکی ده‌رزیش ( دالی حه‌دداد ) وه‌کوو گاسن دێننه ئاراوه ، هه‌روه‌ها عاده‌تیان وایه که زۆر ساکارانه کاری به‌رامبه‌ره‌که‌یان به بوختان پێناس ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆخۆشیان هه‌ر ئه‌و کاره‌یان کردبێت به ڕۆشنبیری له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن ([1]) هه‌روه‌ها عاده‌تیان وایه که بۆ سه‌پاندنی بیرۆکه‌ی خۆیان ده‌سته‌مۆی هه‌موو چه‌شنه سووکایه‌تیێکن به به‌رامبه‌ره‌که‌یان .
سیروانی حه‌دداد ناوی ئه‌و سۆفیه ته‌زبێ به ده‌سته‌یه که ڕۆشنبیرانه بیر ده‌کاته‌وه‌و نایهه‌وێ شوێن که‌وته‌ی به ته‌واو مانای مه‌ولای سۆفیه‌کان ( به واتای خۆیان ) حه‌زره‌تی عه‌لی کوڕی ئه‌بووتالیب بێت و وه‌کو ئه‌و بیر بکاته‌وه .
ڕیوایه‌تێک که له سه‌ر زاری زۆرێک له سۆفیه‌کان مه‌شهووره‌و زار به‌زار بۆ یه‌کتری ده‌گیڕنه‌وه ئه‌مه‌یه که ده‌ڵێن : ڕۆژێک عه‌لی کوڕی ئه‌بووتالیب له‌گه‌ڵ جوله‌که‌یێک دا به شه‌ڕ دێت و ده‌یهه‌وێ تێی گه‌یێنێ که نابێت له ئاستی خوا بێ حوڕمه‌تی بکات ! به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که جووه‌که به ئه‌رزا ئه‌کێشێ و جووه‌که تفی تێ ده‌کا حه‌زره‌تی عه‌لی به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ده‌ستی لێ به‌رده‌دا ! له دواییدا که لێی ده‌پرسن بۆچی ده‌ستت لێ هه‌ڵگرت و به ته‌واوه‌تی ته‌مبێت نه‌کرد ؟ وتی : له پێشدا که لێم دا ویستم له به‌ر خاتری خوا ته‌مبێی بکه‌م ، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که تفی تێ کردم ئه‌گه‌ری ئه‌مه هه‌بوو که له‌به‌ر خۆم قه‌ڵس بم و بمهه‌وێ لێی بده‌م .
به‌ڵێ ئه‌مه ئه‌و ڕیوایه‌ته‌یه یان باشتر بڵێم ئه‌مه ئه‌و خوو و ڕه‌وشته پاکه‌یه که دیهه‌وێ بڵێت خۆشه‌ویستی و قه‌ڵسیه‌کانمان به خواوه پێوه‌ند بده‌ین و به‌س .
سۆفی سیروان له ئاست ئه‌م ده‌قه‌دا نامێنیته‌وه‌و بۆ خۆ نواندنیش بێت ده‌یهه‌وێ بڵێت ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌یش بێت به قرتانی دالی ( حه‌ددادی باپیرم ) قه‌ڵسم و ده‌مهه‌وێت له به‌رامبه‌ر ناوی خواوه یان له پێش ناوی خواوه دایبنێم و به‌رامبه‌ره‌که‌می پی بته‌زێنم . ([2])
جا نازانم له ئاست که‌سانێکی وه‌ک ئه‌م به‌ناو ڕۆشنبیرانه چۆن بدوێم که نه‌بێته هۆی ئه‌مه‌ی وای لێ بێت ناوی خۆی بخاته پێش ناوی خواوه و وه‌کوو ئامرازێک که‌ڵک له ناوه‌که‌ی خوا وه‌رنه‌گرێت .
له قه‌دیمه‌وه وتوویانه ده‌روێش و سۆفی ناوی شێخه‌که‌یان له به‌رامبه‌ر ناوی خواوه داده‌نێن و چۆن هاوار له خوا ده‌که‌ن هه‌ر به‌و شێوه‌ش بگره زیاتر هاوار له شێخه‌که‌شیان ده‌که‌ن و چه‌نه له به‌ر خاتری خوا قه‌ڵس ده‌بن سه‌د ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر ناوی شیخه‌که‌یان قه‌ڵس ده‌بن .
جا باش وایه هه‌ر لێی نه‌ڵێم و به خوای میری مه‌زنی بسپێرم
[1] حه‌دداد نوسراوه‌که‌ی بارام به هه‌ڕه‌شه‌و گوره‌شه ناو ده‌بات که هه‌ڵگری هیچ هه‌ڕه‌شه‌یێک نییه ، به ڵام نوسراوه‌که‌ی خۆی به هه‌ڕشه دانانێت که جه‌ماوه‌ری کورد بۆ سرینه‌وه‌یان هان ده‌دات و به ڕێکخراوه‌یێکی نه‌خوازراویان ناوده‌بات .
سۆفی سیرون له ده‌ست پێکی نوسراوه‌که‌یدا ئاماژه به جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاح ده‌کات و وه‌ک باوه‌ڕێکی دوگم و به‌ستراویان ناوده‌بات ، له کۆتایی نوسراوه‌که‌یشیدا هانا بۆ قه‌له‌م به ده‌ستانی کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌بات که بۆ تێگه‌یاندنی موسڵمانان له ئاست ئه‌م جه‌ماعه‌ته قه‌ڵه‌م هه‌ڵگرن و وه‌ک ئیدئۆلۆژی یێکی نه‌خوازراوی هاورده ناوی ببه‌نوو له ووڵات دا ڕاوی بنێن .
[2] جه‌نابی سۆفی له سه‌ر تیتری نوسراوه‌که‌یدا ده‌ڵێت : " مامۆستا ناوی من ده‌گۆڕێ و ناوی خواش له بیر ده‌کا " که دیاره له پێش دا ئاماژه به ناوه‌که‌ی خۆی ده‌کات پاشان ده‌چێته سه‌ر ناوه‌که‌ی خوا ، له نوسراوه‌که‌یشدا ته‌نیا بۆ قرتانی دالێک له ناوبانگه‌که‌ی قه‌ڵسی ده‌رده‌برێت و رون کردنه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌نوسێت .
سڵاو * میوانی به‌رێز به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕی ژینگه"