په‌یامی مزگه‌وت
سه‌ردار شه‌مامی
مزگه‌وت ئه‌ی سه‌نگه‌ره‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌ی قوتابخانه‌که‌ی بوبه‌کر و عومه‌ر، ئه‌ی ئامرازی به‌دیهێنه‌ر بۆ سه‌دان پیاوی وه‌ک عوسمان و حه‌یده‌ر، ئه‌ی ڕاهێنه‌ر! تۆ هۆکاری قه‌لاچۆی ناحه‌زانی مه‌ی، تۆ ڕوناکی ئاینمانی، هێزو پێزی ویژدانمانی، ئارام به‌خشی ژیانمانی و خۆره‌تاوی ئیمانمانی.
ئه‌تۆ تاڤگه‌ی، کانیاوی، ڕوباری په‌لکه زێڕینی دڵ و ده‌رونی تینوی ئێمه‌ی، ئه‌تۆ چرای ڕوناکی شه‌وه زه‌نگی دیوه‌خانی ئێمه‌ی، ئه‌تۆ هه‌وێنی ڕواندنی دره‌ختی ئیمانی ئێمه‌ی، ئه‌تۆ هۆی ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌موومژه فریوده‌ره‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی، ئه‌تۆ هۆکارێکی بۆ ڕوخاندنی کۆشک و قه‌ڵای نه‌یارانی بیر‌و بڕوای ئاینیمان، ئه‌تۆ هه‌ڵگیرسێنه‌ری بیرۆکه‌ی زانست و مه‌عریفه دینیه‌کانی له ناخ‌و بنه‌ڕه‌تی دڵ‌و ده‌رونی ئێمه‌دا.
ئه‌ی مزگه‌وت! دیمه‌نی تۆ ترسێنه‌ره بۆ ئه‌و که‌سه‌ی بیرۆکه‌ی لار‌و چه‌وتی هه‌یه، ئه‌ی مزگه‌وت! دیمه‌نی تۆ هه‌ڵگیرسێنه‌ره بۆ ئه‌و که‌سه‌ی دڵی پاک‌و پڕ له عیشقی هه‌یه، تۆ دڵ‌و ده‌رونی ئێمه به نوری قوڕئان ئاودێر ئه‌که‌ی، تۆ برینی دوبه‌ره‌کی و یه‌ک نه‌ویستی و بۆ یه‌ک نه‌بوون ساڕ‌ێژ ئه‌که‌ی، تۆ فکره‌ی ئایینی و بۆ خوا بوون و برای یه‌ک بوون به مێشک و بیری ئێمه پێناس ئه‌که‌ی، تۆ پیاوانێکی وه‌ک سوبحانی دووریسان و ڕه‌بیعی کرماشان و موفتی‌زاده‌ی سنه‌ی خوێناوی و بێسارانی مه‌ریوان و قزڵجی بۆکان و هه‌ژاری موکریان و بێتوشی سه‌رده‌شت و ئبنو الحاجی سنجوه‌یی و سه‌دان پیاوی له‌م چه‌شنه بۆ ئێمه دروست ده‌که‌ی.
ئه‌ی مزگه‌وت! تۆ جێگه‌ی هه‌ڵفرین به‌رو ئاسمانی، جێگه‌ی به‌رز بونه‌وه به‌رو خوای میهره‌بانی، جێگه‌ی دابڕان له زه‌وی و ده‌ست خستنی گیانی پاک و بێگه‌ردی پڕ له عیشق و ئه‌وین له بۆ خوای جیهانی.
ئه‌ی مزگه‌وت! تۆ هۆکاری هه‌موو دیمه‌نه باشه‌کانی، ڕوخێنه‌ری هه‌موو دیمه‌نه په‌ست و قێزه‌ونه‌کانی، ئه‌تۆ فیرگه‌ی ئاشتی و ته‌بایی و عیشق و ئه‌وین و ڕێز و حوڕمه‌تیت بۆ گه‌ل و نیشتمانمان، ئه‌تۆ هه‌ستی ڕوخاندنی کۆشکی چه‌وسێنه‌ران و ملهوڕانت له ناخی ئێمه‌دا ڕواند و ترس و خۆفت له مێشک و هه‌ستی مه‌دا ڕه‌واند.
ئه‌ی مزگه‌وت! مناره‌که‌ی تۆ مایه‌ی عیزه‌ت و شه‌ڕه‌ف و ناموسمانه و نه‌بوونی تۆ مایه‌ی په‌ستی و سه‌رشۆڕی و دواکه‌وتوویمانه.
ئه‌ی مزگه‌وت! هه‌تا تۆمان هه‌بی سه‌ربه‌رزین، به‌ده‌ره‌وه‌ین، ناومان هه‌یه، پیاومان هه‌یه، گه‌لمان هه‌یه، ئاشتی و ته‌باییمان هه‌یه، شه‌ڕه‌ف و که‌ڕامه‌تمان هه‌یه و ڕێز و حوڕمه‌تمان هه‌یه، به‌ڵام که تۆ نه‌بی، سه‌رشۆڕین، بێ ناوین، بێ پیاوین، بێ گه‌لین، بێ نیشتیمانین، ناکۆکین و بێ حوڕمه‌تین.
ئه‌ی مزگه‌وت! په‌یامی تۆ بانگی ته‌وحید و تاک په‌ره‌ستییه، پیامی تۆ ڕاهێنان و بارهێنانی ڕێک و پێکی مناڵه خنجیلانه‌کانمانه. ئه‌تۆ فره په‌ره‌ستی و ئاور په‌ره‌ستی و پووڵ په‌ره‌ستی و مرۆ په‌رستیت له‌م ده‌ڤه‌ره دوا بڕاو کرد و خوا په‌ره‌ستیت هێنایه کایه‌وه. ئه‌تۆ ئه‌و بڵێسه هه‌ڵگیرساوه‌ی که نه‌فامی و نه‌زانی ده‌سوتێنیت و زانست و زانیاری هه‌ڵده‌گیرسێنی. ئه‌تۆ ئه‌و بڵێسه‌یت که دژی دو به‌ره‌کی، ده‌مار زلی، گێچه‌ڵ، ئاژاوه، زوڵم و زۆر، چه‌وساندنه‌وه و شه‌ڕو شۆڕ ڕاده‌وه‌ستی و ڕاویان ده‌نێی.
ئه‌ی مزگه‌وت! قه‌رار بیت و په‌یمان که هه‌تا خوێن له ناو لاشه‌ماندا هاتوو چۆ بکا، هه‌تا هه‌ناسه له جه‌سته‌ماندا بێت و بڕوا، ئێمه بۆ پارێزگاری تۆ تێ‌بکۆشین و بۆ جێگیر کردنت هه‌وڵ بده‌ین.
په‌یمان بێت په‌یمان، ماڵ و گیانمان، خزم و که‌سمان، خاک و زێدمان و هه‌رچی هه‌ست و نیستمانه له ڕێگه‌ی زیندو ڕاگرتنی تۆدا، له ڕێگه‌ی شکۆدار کردنی تۆدا و بۆ به‌رز ڕاگرتنی تۆ به‌خت بکه‌ین و سه‌رنجی خوای باڵا ده‌ستمان له ڕێگه‌ی تۆوه به‌ره‌و خۆمان ڕابکێشین، به‌و هیوایه‌ی ژینی سه‌ربه‌ستیمان ئاراسته بکات و له حه‌وانه‌وه‌ی ژێر ده‌ستی وه‌ده‌رمان بێنێ و نیشتیمانی ڕازاوه به یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک ڕه‌نگیمان پێ ببه‌خشێ.
سڵاو * میوانی به‌رێز به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕی ژینگه"