ره‌خنه‌یێکی ڕوخێنه‌ر
نوسه‌ر : شه‌مامه / بانه
دنیای ئه‌مڕۆ دنیایێکه که ناسراوه به دێ چکۆله‌ی جیهانی و مرۆکانی ئه‌م سه‌ر ده‌مه زۆر به زوویی له باس و خواسی یک تر ئاگایی په‌یا ئه‌که‌ن و له سه‌ر ڕوداوه جۆربه‌جۆره‌کانی دورو نزیک لێک دانه‌وه‌و ڕاووبۆچون ده‌رده‌بڕن و زۆر با راشکاوانه و به بێ سانسۆر هه‌ر چی هه‌یه له هه‌گبانه‌ی مێشک و هۆشا ئه‌درێته به‌ر هێڵی ئه‌نته‌ڕنێت و بۆ خوێنه‌ران و بینه‌رانی ته‌واوی دنیا نمایش ده‌درێت .
له‌م ڕۆژانه‌دا ره‌خنه‌یێکی چڕوپڕی بارام ناوێک له سه‌ر نوسراوه‌ی بلۆگ نوسێک به ناوی ئه‌حمه‌د ئامانیم بینی ، پاش خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌که بۆم ده‌رکه‌وت که بارام له بارودۆخێکی پڕ له ئیحساساتا قه‌ڵه‌می بۆ نوسینی ئه‌و ڕه‌خنه‌یه هه‌ڵگرتووه و له کۆتایشدا نوسراوه‌یێکی دروست و حیسابی ده‌ربڕیوه به‌ڵام چونکی نوسینه‌که‌ی تێکه‌ڵ به ئیحساسات کردوه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که به‌رامبه‌ره‌که‌ی به نه‌زانو بێ ئاگا له‌قه‌ڵه‌م بدا‌و به خوێنه‌رانی بناسێنێت .
به‌ڵام پاش جه‌ند ڕۆژێک بینیم که نوسراوه‌که‌ی بارام که‌وتوه‌ته به‌ر توانجی برایێکی سه‌رده‌شتی به ناوی سیروانی حه‌داد و چی به‌دڵ بووه له باره‌یه‌وه نوسیویه‌تی و بێ ڕه‌حم و به‌زییانه له نوسراوه‌که‌یدا له ژێر سه‌ردێڕیسه‌رنجێکی ووردبینانه له باوه‌ڕێکی ئیدئۆلۆژیک له سه‌ر ماڵپه‌ری سه‌رچاوه بارامی خستوه‌ته به‌ر توانجی خۆی و هه‌روه‌ها چۆن دڵی پێی خۆش بوبێت وته‌کانی بارامی لێک داوه‌ته‌وه‌و ڕاوبۆچونی خۆی له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه ؛ پاش ئه‌وه‌ی که خوێندمه‌وه منیش قه‌ڵه‌می ڕه‌خنه‌م بزواو ویستم چه‌ند ڕه‌خنه‌یێکی ڕوخێنه‌ری له‌سه‌ر بنوسم :
ئه‌مه‌یش بڵێم که من نامهه‌وێت وه‌کو حه‌داد له گه‌ڵ بارامدا دواوه منیش له‌گه‌ڵ حه‌دادا بدوێم ، چونکه حه‌داد له نوسراوه‌که‌یدا هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و بێ حوڕمه‌تیێکی باش به بارام و هاوفکرانی ده‌کاو له کۆتایشدا داوا له ڕه‌خنه گرانی نوسراوه‌که‌ی ده‌کا که ئه‌گه‌ر نوسراوه‌که‌متان نه‌قد کرد هه‌ڕه‌شه‌و بێ حوڕمه‌تی به نوسه‌رو و نزیکانی مه‌که‌ن ، چونکه پێی وایه بێ حوڕمه‌تی به نوسه‌رو هاوفکرانی ته‌نیا به باڵای ئه‌و درواوه‌و به‌س ، ده‌ی جا لێت موباره‌ک بێت و ئه‌و شێوه کاریه هه‌ر بۆ تۆ بێت ؛ براکه‌م ده‌بێ ئه‌وه بزانی ئێمه هیچ که هه‌ڕه‌شه‌و بێ حوڕمه‌تیمان نییه به‌ڵکو ڕێز‌و ئیحترام و پێ زانینمان هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕوی زانست و به‌ڵگه‌وه بیر‌و بۆچونمان نه‌قد ده‌که‌ن و بێ بوغزاویانه تێبینی له‌سه‌ر ده‌نوسن .
ڕه‌خنه‌کانی من بۆ نوسراوه‌که‌ی حه‌داد بریتین له :
1- حه‌داد له به‌شیکی نوسراوه‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کا که بارام نوسیویه‌تی پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند کا‌ناڵه کوردی‌یه بکرێنه‌وه و تا شاری هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن سه‌ددامه‌وه شێمیاباران نه‌کرا و ته‌له‌فزیۆنی ئێران له‌قاوی نه‌دابوو،ئێمه ناوی ئه‌نفالیشمان نه‌بیستبوو!! پاشان بۆ سوکایه‌تی کردن به بارام به شێوه‌یێکی زۆر ئابڕو ڕیژانه ده‌ڵێت : ئاخر دڵ و گوێ‌یه‌ک به بیر و باوه‌ڕی حیزبێکی ده‌ره‌کی ئاخنرابێ کوا ده‌نگی کوردی پێ ده‌گات؟ که‌سێک که هه‌ر له ئه‌لف و بێ‌ڕا ناوی به‌ننا و قوتب و قه‌رزاوێ و ... بیستبێ و ته‌نیا به گوێیدا خوێنرابێ که ده‌بێ زمانی عه‌ڕه‌بی فێر بین و باش بیزانین، ته‌نیا کتێب و نووسراوه و جزوه هه‌ڵبژارده‌کانیان بۆ خوێنرابێته‌وه کوا ده‌نگی ئه‌نفال و ئه‌نفالکراوه‌کانی ده‌گاتێ؟
بۆ ئه‌م به‌شه له وته‌که‌ی حه‌داد ده‌مهه‌وێ بڵیم : کاکی برا ئه‌گه‌ر ده‌تهه‌وێ به بارامی بسه‌لمێنی که باس‌و خواسی ئه‌نفال زۆر له‌وه زوتر باسی لێکراوه‌و به دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه ده‌بێ ئاماژه به‌و کاناڵ و رادیۆ‌و ڕۆژنامانه‌و گۆڤارانه‌بکه‌ی که به‌ر له کا‌ناڵه کوردیه‌کان و ته‌له‌فزیۆنی ئێران ئه‌و باسه‌یان وروژاندوو به گوێچکه‌ی دنیایان گه‌یاند ، تۆ ناتوانی به ئامرازی سوکایه‌تی کردن به بۆچونی به‌رامبه‌ره‌که‌ت شتانێکی به‌سه‌را بسه‌پێنی که به‌لای ئه‌وه‌وه نامۆیه‌و نه‌بیستراوه ، و هه‌روه‌ها ده‌بێ به‌شێک له نوسراوه‌که‌تت سانسۆر بکردباو به‌و شێوه نه‌دوایتایه که وای نیشان بده‌ی بارام باوه‌ڕی به ژینۆسایده‌که نه‌بێت ، چونکی بارام هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵیت که ده‌بێ ئه‌وه بزانین پێش کا‌ناڵه کوردیه‌کان و ته‌له‌فزیۆنی ئیران که‌س باسی ئه‌و زوڵم‌و زۆره‌ی سه‌دامی نه‌کردبو وه له‌م باره‌وه که‌سێک نه‌دوابو ، جا ئه‌گه‌ر جه‌نابتان پێتان وایه که‌سانێکی تر له‌م بابه‌ته‌دا دواون‌و باسیان کردوه نیشانی منیش و بارامی بده با به‌ڵگه‌ی پێ بهێنینه‌وه ، ئه‌مه که‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌ر ده‌که‌وێت که بارام باوه‌ڕی به ژینۆساید نه‌بێت ! خۆ ئه‌و هه‌موو دایک‌و باب‌و براو خوشکه به‌جێ ماوه‌ی پاش ژینۆسایده‌که هه‌مو پڕ به زاریان هاوار ده‌که‌ن که من له پاش بیست یان پانزده یان ... سه‌رخێزان به‌ته‌نێ ماومه‌ته‌وه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕاستی و دروستی ئه‌و جنایه‌ته ، یانی ئه‌گه‌ر هیچ رادیۆ و کاناڵو گۆڤارێکیش باسی لی نه‌که‌ن تازه بوه‌ته بنێشته خۆشکه‌و هه‌مو که‌س به ده‌میه‌وه‌تی و ئۆباڵی له‌سه‌ر ده‌کێشرێت .
2- وه له به‌شێکی تری نوسراوه‌که‌یدا ئاماژه به جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌تو ئیسڵاح ده‌کات و به بیروباوه‌ڕێکی دوگم و به‌ستراو نه‌خوازراوی ناوده‌بات و له کۆتاییشدا ده‌یهه‌وێ بڵێت ئه‌م جه‌ماعه‌ته هیچ سه‌ربه‌خۆیێکیان نییه‌و هه‌رچی ده‌یکه‌ن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن له لایان ئیخوان ولموسلمینی میسره‌وه پێیان ده‌وترێت و ئه‌مانیش به‌بێ له چاوگرتنی بار‌و دۆخی وڵات ئه‌و ڕآوو بۆچونانه‌ی ئه‌وان له وڵات‌دا به‌ڕێوه ده‌به‌ن .
بۆ ئه‌م به‌شه‌یش له نوسراوه‌که‌ی حه‌داد ده‌ڵیم : برای به‌ڕیز ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت به قوڕئانی پیرۆز هه‌یه گوێ له قوڕئان بگره که ده‌فه‌رموێت : فَبَشِّرْ عِبَادِ * الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ ( زومه‌ر /18 ) مزگێنی به‌هه‌شت بده به‌و به‌ندانه‌ی که گوێ له قسه راده‌دێرن و باشه‌کانی لێ هه‌ڵده‌بژێرن و شوێنی ده‌که‌ون .
کاکی به‌ڕیز ئه‌گه‌ر لات وایه بیر‌و بۆچونه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌تو ئیسڵاح به‌که‌ڵکی ولاته‌که‌مان نایێت و ناتوانێت جوابگۆیی خوازراوه‌کانی مرۆکانی وڵاته‌که‌مان بێت ده‌بێ وردبینانه‌تر بۆ بیروباوه‌ڕه‌که‌ی ئه‌و جه‌ماعه‌ته بڕوانیت و ئه‌وه‌ی که به نابه‌جێی ده‌زانی بیخه‌یته به‌ر چاوو بۆ خوێنه‌رانی باس بکه‌ی .
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانیت که جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌و ئیسڵاح بۆخۆیان به‌رنامه‌ی کاری خۆیان داڕیژ ده‌که‌ن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن ، جا ده‌کرێت ئه‌م به‌رنامه‌ی ئه‌مان له هه‌مبانه بۆرینه‌ی ئیخوانولموسلمینی میسریش دا هه‌بێت و وه‌گیر بکه‌وێت ، چونکی وێک چون مانایی ئه‌وه نیه که ده‌بێ حه‌تمه‌ن وه‌لا بنرێت و به‌رنامه‌یێکی وا بێته ئاراوه له هی ئه‌وان نه‌چێت جا خراپ بێت یان چاک به‌لاته‌وه گرینگ نه‌بێت !
به‌ڵی ڕاسته که ئه‌م جه‌ماعه‌ته هه‌وێنه‌که‌ی له میسره‌وه وه‌رگیراوه و هاتوه‌ته ولاتی کورده‌واری به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانیت که ئه‌م لق و پۆپانه له هه‌ر شوێنێک بۆ خۆیی کاروباری خۆی جێبه‌جێ ده‌کاو به‌رنامه ڕێژی ده‌کات ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئیخوانی میسره‌وه هه‌زاران ره‌خنه له‌شێوه‌ی کاریان بگیرێت جوابیان ناده‌نه‌وه‌و درێژه به کاری خۆیان ده‌ده‌ن ، باشترین به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌م وته‌یه‌م ئه‌مه‌یه که ئه‌وکاته‌ی ئه‌مریکا هاته وڵاتی عیراقه‌وه و ده‌وڵه‌تیان به ویستی خۆیان دامه‌زراند یه‌کگرتوی ئیسلامیش چوه پارله‌مانه‌که‌یانه‌وه‌و جوابی ئه‌حمه‌د ڕاشدو هابیره ئیخوانیه‌کانیان نه‌دانه‌وه که داوایان کرد نابێت بچنه پاڕله‌مانی کوفره‌وه ! وه ... جا ئه‌م جواب نه‌دانه‌وه‌ی یک گرتویی ئیسلامی نه‌بو به هۆی ئه‌وه‌ی که وه‌ک لقێکی ئیخوان نه‌ناسرێت و متمانه‌یان پێ نه‌کرێت .
3- له به‌شێکی تری نوسراوه‌که‌دا ره‌خنه له‌وه ده‌گرێت که بارام بۆ نیشان دانی کافر بونی سه‌دام ته‌نیا ئاماژه به کوشتنی 126 ئیخوانی ده‌کاو نایهه‌وێت به ژینۆساید‌و شیمیایی باران و چی و چی کوفری سه‌دام بێنێته ئاراوه !
بۆ ئه‌م به‌شه‌ش له وته‌کانی ده‌مهه‌وێت بڵێم : کاکه گیان قوفڵاو قون له شته‌کان حاڵی ده‌بیت یان ئه‌وه‌ته له‌وڕۆژه‌دا نان‌و عینادو دژایه‌تیت خواردوه‌و ناتهه‌وێ له شته‌کان حاڵی بیت ؟ ئاخر که‌ی بارام ویستیویه‌تی ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی که له‌سه‌ر کافر بونی سه‌دام به‌ڵگه‌ن باسیان بکات و له‌سه‌ریان بدوێت ؟ بارام ویستی بڵێت که سه‌دام 126 که‌سی سه‌ر به ئیخوانی کوشت که ته‌نیا تاوانیان ئه‌وه بو موسڵمانن و ده‌یان هه‌وێت بیری ئیسلامی له وڵات دا په‌ره پی بده‌ن ؛ یانی ئه‌گر کوردی به تاوانی کورد بوون ده‌کوشتن 126 که‌سی ئیخوانیشی به تاوانی موسڵمان بون قه‌تڵ و عام کردن ، جوانتر شیی بکه‌مه‌وه ئه‌گر کوردی کوشتوه چونکه بۆخۆیی کورد نه‌بوه وه ئه‌گه‌ر ئه‌و 126که‌سه‌شی کوشتوه چونکه خۆی موسڵمان نه‌بووه . ئه‌مه مانایی ئه‌وه نیه که کورد موسڵمان نه‌بێت یان ... به‌ڵکو قسه‌که ئه‌مه‌یه که تاوانی کوژراوه‌کان چ بووه و چ نه‌بووه . لام وایه تێم گه‌یشتبی !
له کوتاییدا ده‌مهه‌وێت بڵێم خۆزگه ئه‌وکات ده‌مانهه‌وێت نه‌قدی نوسراوه‌یێک بکه‌ین به‌ته‌واوه‌تی شه‌رته‌کانی نه‌قدمان له‌و نه‌قده‌دا به‌کار ده‌برد و نوسراوه‌ی نوسه‌رمان به دڵی خۆمان لێک نه‌ده‌دایه‌وه و ......
سڵاو * میوانی به‌رێز به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕی ژینگه"