مامه سۆفی که‌ڕامه‌ت ده‌نوێنێ
نوسه‌ر : شه‌مامه / بانه
وادیاره کاکه سیروان له سه‌ر نوسراوه‌کانی من که‌ڕامه‌ت ده‌نوێنێ و له‌باره‌یانه‌وه غه‌یب گۆیی نیشان ده‌دا ، به‌ڵام بریا و سه‌د بریا که‌مێک له‌و که‌ڕامه‌ته‌ی له سه‌ر نوسراوه‌کانی خۆی به‌کار ده‌بردو هه‌ڵه زانستیه‌کانی له‌سه‌ر ده‌دۆزینه‌وه‌و نه‌ی ده‌هێشت هه‌ڵه‌ی زانستی تیادا بمێنێته‌وه .
براکه‌م من ناتوانم هیچ شتێک له باره‌ی ئه‌و شتانه‌وه قسه بکه‌م که ئاگام لێی نییه‌و نایانبینم وه نایشم هه‌وێ قسه‌ی له باره‌وه بکه‌م ، چوون ته‌نیا شتێک که به لای منه‌وه گرینگه ئه‌مه‌یه که چی وتراوه‌و چی نه‌وتراوه ، چه‌نه‌ی ڕاسته و چه‌نه‌ی ناڕاسته و ... .
ئیستا گوێم لێ ڕادێره بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ڵه زانستیه‌کانت بۆ نماییش بده‌م تاکوو له‌مه به‌ولا خۆت به‌وانه‌وه بخافڵێنی و زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وان که‌ڕامه‌ت بنوێنی ؛ له نووسراوه‌ی سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ت ( مامۆستا ناوی من ده‌گۆڕێ و ناوی خواش له بیر ده‌کا ) له‌گه‌ڵ نامه تایبه‌تیه‌که‌ی که بۆت ناردبووم ئه‌م خاڵانه به‌ر چاو ده‌که‌وون :
· به شێعری خوا لێ‌خۆشبوو مامۆستا هه‌ژاری موکوریانی به‌ڵگه دێنیته‌وه و ده‌ڵێی چوونکی ناوی خوات له ده‌ستپێکی نوسراوه‌که‌ت دا نه‌نوسیوه نوسراوه‌که‌ت هیچ و پووچه و خۆ له خوێندنه‌وه‌ی ده‌بوێرم ، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ورد بینانه بۆ نوسراوه‌که‌مت ڕوانیوه‌و هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانیت له سه‌ر گرتووه و به بینینی هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی له سه‌ر ناوبانگه‌که‌ت هه‌ڵده‌به‌زیته‌وه‌و قه‌ڵس ده‌بیت و ڕوون کردنه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌نووسی و قسه‌ی مامۆستا موکوریانیه‌که له‌به‌ر چاو ناگریت .
· له ده‌ست پێکی نوسراوکه‌تدا ده‌ڵێی : " ته‌نیا به باشم زانی هه‌ڵه‌کانی مامۆستای به‌ڕێز له سه‌ر ناوبانگی خۆم ڕاست که‌مه‌وه " به‌ڵام خۆت پێ ڕاناگێرێت و بێ ئه‌وه‌ی ئاگات له خۆ بێت به پێی تێگه‌یشتنت ڕه‌خنه‌یێکی تریش له‌سه‌ر نوسراوه‌که‌م ده‌رده‌بڕیت و ده‌ڵێیت: مامۆستا! بۆ بووختانم بۆ هه‌ڵ ده‌به‌ستیت و ده‌ڵێی هه‌ڕه‌شم کردووه ! کوا هه‌ڕه‌شه ؟ من هه‌رچی سه‌رم به سه‌ر نوسراوه‌که‌مدا ڕاوه‌شاند هه‌ڕه‌شه‌م تێدا نه‌بینی ! جێی خۆیه‌تی نه‌یبینی ! چوونکی تۆ که‌ڕامه‌ته‌که‌ت له شتی تردا به‌کار هێناوه و به‌شی نوسراوکه‌ی خۆتت نه‌هێشتوه‌ته‌وه .
· له نووسراوه‌ی سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ت ( مامۆستا ناوی من ده‌گۆڕێ و ناوی خواش له بیر ده‌کا ) دا ده‌ڵێی : له به‌ر ئه‌مه‌ی که ناوی خوای له سه‌ره‌وه نه‌نووسراوه خۆ له خوێندنه‌وه‌ی نوسراوه‌که‌ی من ده‌بوێری ، به‌ڵام له نامه تایبه‌تیه‌که‌تدا ئاماژه به‌وه ده‌که‌ی که له‌ده‌ستوو قه‌ڵه‌می ئه‌و که‌سانه ده‌ترسی که بۆ سڕینه‌وه‌ی جیابیرانیان دوور نی یه ده‌ست بده‌نه کرده‌وه‌ی زۆر نه‌خوازراوی سڕینه‌وه‌ی جه‌سته‌یی ، دیاره لێره‌شدا ده‌تهه‌وێ که‌ڕامه‌ت بنوێنیت ! بۆیه چاک ده‌زانی که ئایا له‌به‌ر خاتری نه‌بوونی ناوی خوایه جوابی نووسراوه‌که ناده‌یته‌وه یان له‌به‌ر خاتری پاراستنی گیان و جه‌سته‌که‌ته .
· له نامه تایبه‌تیه‌که‌تدا گله‌یم لێ ده‌که‌یت و ده‌ڵێ یت به‌هه‌ڵه‌دا چووی که که‌سایه‌تی ( سیروانی حه‌دداد ) به‌و شێوه‌یه پێناس ده‌که‌ی ! که دیاره ده‌تهه‌وێ بڵێیت بۆ به ناوی سۆفیه‌وه ده‌مناسێنیت خۆ من سۆفی نیم ، ئه‌گه‌ر سۆفی بام شه‌هامه‌تی خۆ ناسینم هه‌یه و هیچ ترسێکم له خۆناساندن نی یه ، به‌ڵام هه‌ر دوای ئه‌و حاشایه هاوار ده‌که‌ی که : " به شانازی ده‌زانم که وه‌ک موسوڵمانێکی سۆفی ( به واتای خۆمان ) وه شوێن که‌وتووی حه‌زره‌تی عه‌لی بم " ؛ که دیاره لێره‌شدا که‌ڕامه‌ت یارمه‌تی داویت و باش ده‌زانی چی ده‌ڵێیت و چی ناڵێی !
· خاڵێکی تریش ئه‌مه‌یه که له نامه تایبه‌تیه‌که‌دا ئاماژه به‌وه ده‌که‌ی که زۆر به شه‌هامه‌تیت و بۆ ناساندنی خۆت ترست له که‌س نی یه و ته‌واو خۆت ده‌ناسێنیت ، به‌ڵام له کۆتایی نامه‌که‌دا ترسه‌نۆکی خۆت ده‌رده‌بڕیت و ئاماژه به‌وه ده‌که‌ی که له کرده‌وه‌ی زۆر نه‌خوازراوی سڕینه‌وه‌ی جه‌سته‌یی ده‌ترسیت و ناتهه‌وێ چی له باره‌ی نووسراوه‌که‌مه‌وه بدوێیت .
ئه‌مه‌یش بڵێم که ئه‌مه بووختانه و به ده‌م ئێمه‌وه‌ی هه‌ڵده‌به‌ستی که ئێمه بیرۆکه‌ی سڕینه‌وه‌ی جه‌سته‌ییمان لا پێرۆز بێت و بمانهه‌وێ له‌م ڕێگه‌یه‌وه بیری ئیسلامیمان بناسێنین !! ئیشه‌ڵڵا دوور ده‌بی له بووختان هه‌ڵبه‌ستن و له‌سه‌ر ئه‌م جۆره که‌ڕامه‌ت نواندنه تۆبه‌یێکی بێگه‌رد ئاراسته‌ی ده‌رگانه‌ی خوای مه‌زن ده‌که‌ی .
· خاڵێکی تریش ئه‌مه‌ی که جه‌نابت به گله‌یی و گازنده‌وه ڕه‌خنه‌ت له من گرتبو که گوایه له ڕێزمانی کوردی‌دا شاره‌زاییم نيیه به پێچه‌وانه‌ی زمانی عه‌ڕه‌بی . لێره‌دا سه‌رنجتان بۆ سێ خاڵ ڕاده‌کێشم :
1- بۆ سۆفی یه‌کی شۆێن که‌وتووی قوڕئان و فه‌رمووده زۆر سه‌یره شاره‌زا بوون له ڕێزمانی عه‌ڕه‌بی به چاوی سووک سه‌یر بکات له کاتێکدا جه‌نابت ده‌بێ باش بزانیت که شاره‌زا بوون له ئایینی پیرۆزی ئیسلام به ڕێچکه هاورده‌که‌ی جه‌نابیشته‌وه ته‌نیا له ڕێی فێر بوونی زمانی عه‌ڕه‌بی یه‌وه ده‌بێ .
2- سه‌ردێڕی نامه تایبه‌تیه‌که‌ت به ده‌سته‌واژه‌ی " یا هو " ده‌ست پێ کردووه ، به‌ڵام ده‌بێ باش بزانیت که له ڕێزمانی عه‌ڕه‌بیدا پیتی هاوار ( یا ) به ڕاناوی که‌سی سێهه‌مه‌وه ( هو ) نالکێت ، به‌ڵام لێت ناگرم ئه‌مه‌یشت به یه‌کێکی تر له که‌رامه‌ته‌کانی ڕێچکه نامۆکه‌ت ناوزه‌د ده‌که‌م . ( کاک سیروان جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاح به ڕێکخراوه‌یه‌کی ده‌ره‌کی ده‌ناسێنێت ، به‌ڵام ڕێچکه‌ی سۆفی گه‌ری به ڕه‌سه‌ن ده‌زانێ که بنه‌ڕه‌ته‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ وڵاتی هیندووستان . سه‌یره بانێک و دوو هه‌وایه !!! )
3- باشه بۆ له‌م نامه تایبه‌تیه‌دا په‌نات بۆ زمانی عه‌ره‌بی بردوه‌و نووسراوه‌که‌ت به ده‌سته‌واژه‌یه‌کی عه‌ڕه‌بی ده‌ست پێ کردوه ؟ خۆ تۆ گاڵته‌ت به زمانی عه‌ڕه‌بی ده‌هات !!! جێی خۆیه‌تی په‌نایی بۆ به‌ری ! چوونکی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه عه‌ڕه‌ب به‌کاری ناهێنن ، به‌ڵکوو ته‌نیا سۆفی و ده‌روێشه که بۆ گه‌رم کردن و ڕازاندنه‌ه‌وی کۆڕه‌که‌یان ئه‌م ووشه‌یان دروست کردوه و که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن ، جا که‌وابوو تۆ هه‌ر له سه‌ر کووردیه‌که‌ی خۆت ماویته‌وه و لات نه‌داوه ! به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م ووشه‌یه له‌سه‌ره‌وه‌ی نامه‌که‌ت دا مانایه‌کی نی یه جگه له‌مه‌ی که ویستووته تۆیش ناوی خوا له بیر بکه‌ی به‌ڵام به‌م جیاوازیه‌وه که جه‌نابت به ئه‌نقه‌ست ناوه‌که له بیر ده‌که‌ی ! ...
· کۆتا خاڵم ئه‌و پرسیاره‌یه که ده‌مهه‌وێ بپرسم : ڕاستی له‌به‌ر چی جوابی ڕه‌خنه‌کانمت به بڕوو بیانووی نه‌بوونی ناوی خوا له سه‌ره‌وه‌ی نووسراوه‌کدا و هه‌بوونی هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و ترسان له کرده‌وه‌ی سڕینه‌وه‌ی جه‌سته‌یی پاساو دا‌و له‌به‌ری ده‌رچووی ؟
باشه خۆ زۆرێک له‌و نووسراوانه‌ی سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ت ده‌بینرێن که ناوی خوایان له سه‌ره‌وه نی یه ، جێی سه‌رنجه ! تۆ بڵێی ئه‌وانیشت نه‌خوێندبێته‌وه ؟ یانی به بێ ئه‌مه‌ی که بزانی چی ده‌ڵێ و چی ناڵێ له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ت داتنابێت و بۆ خوێنه‌رانت نمایش دابێت ؟ سه‌یره و سه‌رم سووڕ ده‌مێنێ!!!
له‌سه‌ر هه‌ڵه زمانه‌وانیه‌کانی من زۆر وورد بینانه ده‌ڕوانیت و هه‌ڵه ده‌دۆزیته‌وه ، له کاتێکدا که جه‌نابت ( گوولله باران ت ) به ( گووله‌باران) و ( بووختان ت ) به ( بوختان ) نووسیوه ؟ سه‌یره !!!
کاکی برا ! ئه‌م شێوه ڕه‌خنانه‌م بۆیه خسته به‌ر چاو ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بزانی به کار بردنی ئه‌م چه‌شنه چه‌که بۆ ناساندنی هزری به‌رامبه‌ر چه‌کێکی لاوازه‌و هێچ که‌ڵکێکی نی یه جگه له‌وه‌ی که ده‌تهه‌وێ به به‌رامبه‌ره‌که‌ت بڵێی : ئاها چه‌ن زرینگ و وه‌شیارم !!! جا منیش هه‌ر به‌و چه‌که‌ی خۆت قه‌ڵه‌مم به ده‌سته‌وه گرت و نوسراوه‌که‌ی خۆتم پێ هه‌ڵسه‌نگاند .
به پێی ئه‌و بۆ چوونه‌ی که کاک سیروان دایناوه وادیاره حاشا ده‌کا له‌وه‌ی که وه‌ها نووسراوه‌یه‌کی هه‌بێت ، جا بۆ ئه‌وه‌ی که خوێنه‌ران بزانن من بووختانم به ده‌م کاکه سیروانه‌وه هه‌ڵنه‌به‌ستووه ئه‌وه ده‌قی نووسراوه‌که‌یه‌تی که به فایلی ACROBAT دا بۆی ناردووم وه ئه‌مه‌ش لینکی نووسراوه‌ی سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌یه‌تی ( مامۆستا ناوی من ده‌گۆڕێ و ناوی خواش له بیر ده‌کا