کاناڵی ئاسمانی یه‌کگرتوو

ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاندن کاریگه‌رترین بابه‌تی سه‌رده‌مه به‌تایبه‌ت ڕاگه‌یاندنی بینراو. هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگا به‌لای که‌مه‌وه ڕۆژانه چه‌ند ساتێکی ژیانی به ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزیۆن ده‌باته‌سه‌ر. هه‌رچی که‌ناڵی ئاسمانیه بێ گومان کاریگه‌ریان زیاتره به‌تایبه‌ت که به جیهاندا په‌خشده‌بێت و بینه‌ری زیاتر سه‌یری ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی ده که‌ناڵی ئاسمانی کوردی هه‌یه هه‌موویان خاوه‌ن فکره‌ی چه‌پ و عه‌لمانین. لێره‌وه بوونی که‌ناڵێکی ئیسلامی کوردی پێویستیه‌کی واقعییه. یه‌کگرتووی ئیسلامی وه‌ک خاوه‌ن نفوسترین پارتی ئیسلامی کوردی له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان زیاد بۆ چوار ساڵ ده‌چێت ملمانێ له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی که‌ناڵێکی له‌م جۆره‌ده‌کات که هه‌ڵگری سیفه‌تی ئیسلامی کوردی بێت. سه‌ره‌تا بڕیاریدا به‌ناوی (قه‌ندیل) ئه‌م که‌ناڵه ئاسمانیه په‌خش بکات و ئاڕمیشی په‌سه‌ند کرد، به‌ڵام له واده‌ی خۆی تێپه‌ڕی و که‌سیش ئه‌م که‌ناڵه‌ی نه بینی. دوا لێدوانی به‌رپرسانی یه‌کگرتووش ئه‌وه‌یه که که‌ناڵه‌که به ناوی (سپێده) له یادی ڕاگه‌یاندنی یه‌کگرتوو دا ئه‌مساڵ ده‌ست ده‌کات به په‌خش، واتا 6/2/2008 دوای چه‌ند ڕۆژێکی تر. لێره‌وه چه‌ند پرسیارێک سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن:
ئایا که‌ناڵی (سپێده) ی یه‌کگرتوو له واده‌ی دیاری کراوی خۆیدا ده‌ست ده‌کات به په‌خش؟ ئایا (سپێده) و په‌یامه‌که‌ی له‌و چوارچێوه حیزبیه داخراوه‌دا کارده‌که‌ن که که‌ناڵه ئاسمانیی یه کوردیه‌کانی تر کاری تیاده‌که‌ن، یاخود سپێده سنوری حیزبی ده‌به‌زێنێت و وه‌ک که‌ناڵیکی کارده‌کات که زمانحاڵی هاوڵاتیان بێت؟ ئایا ئه‌م که‌ناڵه وه‌ک که‌ناڵێکی به‌رهه‌ڵستکار کارده‌کات، یان هاوڕا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا؟ ئایا که‌ناڵێک ده‌بێت تایبه‌ت به کورد یاخود کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر غه‌یری کوردیش به‌تایبه‌ت جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی؟ ئه‌ی ئه‌وروپا چی؟ ئایا (سپێده) وه‌ک جۆرێل له مۆدێلی ڕاگه‌یاندن دێته پێشه‌وه، یان بۆشایی یه‌کی فکری له ڕاگه‌یاندنی کوردی‌دا پر ده‌کاته‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆشایی یه پڕ ده‌کاته‌وه تا چه‌ند سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت له نوینه‌رایه‌تی کردنی فکری ئیسلامی کوردی؟ ئایا (سپێده) له هێڵی به‌رگری ڕاگه‌یاندنی ئیسلامی‌دا که‌رده‌کات یاخود هێڵی هێرش بردن؟ واتا که‌ناڵێک ده‌بیت بۆ به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ته‌شهیرو سوکایه‌تی به پیرۆزیه‌کانی دین ده‌که‌ن یاخود بۆ پرسیار دروست کرد له‌سه‌ر فکری نائیسلامی و ناساندنی وه‌ک مۆدیلێکی نامۆ به‌کۆمه‌ڵگای موسوڵمان نشین؟ ئایا تاچه‌ند ئه‌م که‌ناڵه ئیلهام له که‌ناڵه ئاسمانیه کوردیه کانی تر وه‌رده‌رگرێت، له‌کاتێکدا دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر کادیره‌کانی ڕاگه‌یاندنی له تورکیا مه‌شقیان بینیوه؟ واتا تاچه‌ند په‌یوه‌ست ده‌بن به‌و ستایه‌ڵ و شێوازه‌ی که‌ناڵه‌کانی تر له‌سه‌ری ده‌ڕۆن: به‌رنامه‌ی مناڵان که‌گه‌وره زیاتر سه‌یری ده‌که‌ن، هه‌واڵی ناوخۆ و جیهانی، به‌رنامه‌ی سیاسی له مێزگردو گفتوگۆ و چه‌ند که‌سێک به‌ته‌له‌فۆن وه‌ربگریت، چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ل ئه‌ندامێکی پارته‌که‌ی خۆی، یان دۆستێکی پارته‌که‌ی خۆی و ئه‌مه‌س ببێته ڕۆتنینی کارکردن؟ دواجار، ئایا ده‌کرێت یه‌کگرتوو سه‌رچاوه‌ی بودجه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی که‌ناڵه ئاسمانییه که‌ی ئاشکرا بکات، هه‌روه‌ک ئاشکرایه بودجه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی که‌ناڵێکی له‌و جۆره یه‌کجار زۆره وئه‌سته‌مه پارتێک له‌ده‌سه‌لات دا نه‌بێت پێی هه‌ڵسوڕێت؟
ئه‌مانه چه‌ند پرسیارێک بوون که ده‌کرێت هه‌ر تاکێکی کورد به خه‌یاڵی دا بێت. ته‌نها (سپێده) ده‌توانێت وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بداته‌وه، یاخود بینه‌ران به تێپه‌ر بوونی کات و بینینی ئه‌م که‌ناڵه وه‌ڵامه‌کانیان ده‌ست بکه‌وێت. ئه‌و‌کات له كۆی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان ده‌ره‌نجام هه‌ڵدێنجین و ده‌توانین بڕیاڕبده‌ین که بوون یان نه‌بوونی ئه‌م که‌ناڵه‌ش یه‌ک ده‌ره‌نجام ده‌دات به‌ده‌سته‌وه، یاخود (سپێده) ده‌کرێت گۆڕانکاری بکات له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پڕ له قه‌یرانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک کورستان. باچاوه‌ڕێ ی مێژوو بین!