ڕۆڵی مه‌لاكان له‌كۆمه‌ڵگای كورده‌واری دا .....

گومانی تێدا نی یه به‌درێژایی مێژوویی گه‌لی كورد مه‌لا ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد جگه‌له‌وه‌ش هه‌رئه‌وان بوون ڕابه‌روسه‌ركرده‌ی شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كورد له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان وێنه‌ی قازی موحه‌مه‌دوشێخ مه‌حمودی نه‌مروشێخ سه‌عیدی پیران ومه‌لامسته‌فای بارزان ... هتد هه‌موو ئه‌وكه‌سایه‌تیانه شێخ یامه‌لاو قوتابی حوجره‌ی مزگه‌وته‌كان بوون و له‌كانیاوی زانسته شه‌رعیه‌كانه‌وه مێشك و دڵ وده‌رونیان ئاودرابوو كه‌گه‌ل ونیشتمانی خۆیان خۆش بوێت و هه‌ڵسن به‌به‌رپاكردنی شۆڕش بۆوه‌رگرتن و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان هه‌رده‌م هانده‌ری نیشتمان په‌روه‌ری ودادپه‌روه‌ری بوونه و خه‌ڵكیان هانداوه بۆچاكه‌ودوركه‌وتنه‌وه له‌زوڵم وخیانه‌ت .
به‌ڵام حه‌یف ومه‌خابن كه‌هه‌ندێ قه‌ڵم به‌ده‌ستی ناحاڵی ڕق وقینی خۆیان هه‌ڵده‌ڕێژن وكوێرانه وبێ ئینسافانه داده‌به‌زنه سه‌ر كه‌سایه‌تی مه‌لاكان و ده‌یانه‌وێت له‌كه‌داریان بكه‌ن !! هه‌رچه‌نده ئه‌ونوسینانه بێ هێزو كاڵ و كرچن نه‌ك هه‌رناتوانن كه‌سایه‌تی مه‌لا له‌كه‌داربكه‌ن به‌ڵكو دوورنی یه ببێته هۆی زیاتر خۆشه‌ویستی و ئاشنایه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردی به خزمه‌تی مه‌لاكان !! حه‌یف ومه‌خابن ئه‌وانه نازانن مه‌لاكان چ خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان به‌میلله‌تی كورد كردووه .. له بواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وئابوری و... هتد !!
ئه‌گه‌رمیلله‌تی كورد شانازی به‌خه‌رمانی ئه‌ده‌ب وكه‌له‌پور و زانست وهونه‌ری ڕابردووی خۆیه‌وه‌بكات ؟! ئه‌وا بابزانین ئه‌وكه‌سایه‌تیانه‌ی كه‌ئه‌و خه‌رمانه‌یان داهێنا زۆربه‌یان قوتابی به‌رده‌ستی مه‌لاكان بوون و له‌حوجره‌ی مزگه‌وته‌كان په‌روه‌رده‌بوون .(وێنه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و ئیبن خه‌له‌كان وئین سه‌لاح شاره‌زوری وئیببن ته‌یمیه ومه‌لای گه‌وره‌و مه‌لاعه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و عه‌لائه‌ددین سوجادی و شێخ موحه‌مه‌دی خاڵ وئه‌حمه‌دی خانی و مه‌حوی و پیره‌مێردو حاجی قادری كۆیی و عه‌لی مه‌ردان وسه‌ید عه‌لی ئه‌صغه‌ری كوردستانی … هتد ) ئه‌مانه چیان كه‌متر نی یه له‌كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی جیهان !! ئه‌بوایه په‌یكه‌ری زێڕینیان بۆدروست بكه‌ین تاوه‌كوبیانناسین وهه‌میشه له‌بیرمان بن و سوود له شاكاره‌كانیان وه‌رگرین !! به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئێمه هیچ ڕێزێك بۆ ئه‌وانه دانه‌نێین !! ئه‌وا بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر خۆمان ومیلله‌ته‌كه‌مان ئه‌كه‌ین .
ئه‌وانه بوون به‌ردی بناغه‌ی شۆڕش وئه‌ده‌ب و زانستیان داهێنا له‌كوردستان ، به‌ده‌یان ساڵ ماڵ ومنداڵی خۆیان جێهشتووه وله‌دوای زانست وزانیاری گه‌ڕاون له‌گوندو شاران ، ته‌نانه‌ت وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش !! ئه‌وان وه‌ك مۆم سوتان تاكو تاریكی بڕه‌وێننه‌وه ، زۆر به‌دڵسۆزییه‌وه خزمه‌تی ئه‌م میلله‌ته‌یان كردووه بێ به‌رامبه‌ر وهیچیان له‌دوای خۆیان به‌جێ نه‌هێشت له‌سه‌روه‌ت وسامان !! ته‌نها به‌رهه‌مه‌كانیان نه‌بێت ! زۆر به‌هیوای ئه‌وه‌بوون كه‌میلله‌تی كوردیش وه‌كو هه‌موو میلله‌تانی جیهان به‌مافی ڕه‌وای خۆی بگات ، به‌ڵام به‌داخه‌وه … كورد ده‌ڵێت : ( قه‌دری زێڕ لای زێڕینگه‌رانه ) !! ئه‌وه‌ی قه‌دری
( زانست وئه‌ده‌ب وهونه‌ر ) نه‌زانێت … حه‌وت جارحه‌وت جاریش قه‌دری خاوه‌نه‌كانیان نازانێت !!
به‌ڵێ مه‌لاكان هه‌رده‌م پشتگیری شۆڕشه‌كانی كوردیان كردووه وهه‌ڵوێستیان هه‌بووه به‌رامبه‌ر ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا ، كه‌ته‌نها لێره‌دا (3) حاڵه‌ت باس ئه‌كه‌ین وه‌ك نموونه ئه‌گه‌رنا حاڵه‌ته‌كان زۆر له‌وه‌زیاترن كه‌بتوانین هه‌موویان لێره‌دا باس بكه‌ین ، به‌ڵام پێم سه‌یره باسی هه‌ڵوێست و ئیجابیاته‌كان ناكرێت و ته‌نها ئه‌گه‌ر شتێكی سه‌لبی ڕووبدات له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه هۆیه‌كه‌ی ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆی مه‌لاكان !!
* مامۆستا مه‌لاعه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس جارێكیان كه سه‌دام حوسێن ئه‌بینێ زۆر ئامۆژگاری ئه‌كات وپێ ی ئه‌ڵێت كه‌له‌خوا بترسێت و ڕووله خوابكات ... هتد ، ئه‌م قسانه‌ی كه‌پێ گووتووه واته تۆ وانیت وپێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته !! ئه‌ویش به‌بێ ئه‌ده‌بیه‌وه گووتبووی عه‌بدولكه‌ریم با ئه‌و شه‌ڕه‌م له‌یه‌خه ببێته‌وه !!( واته ئه‌نجا به‌گوێت ئه‌كه‌م ) !! ئایا له‌هه‌شتاكاندا كه‌سێك هه‌بوو له‌عه‌ره‌ب چ جای كورد كه بوێرێت و بتوانێت ئامۆژگاری سه‌دام بكات ؟!!
* مامۆستایه‌كی تر له‌شاری هه‌ولێر كه‌له‌وانه‌یه حه‌زنه‌كات ( ناوی بهێنم ) له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له به‌غدا له‌كاتی ووتار خوێندنه‌وه ئه‌ڵێت : داوا له‌حیزبی به‌عس ده‌كه‌ین كه موسڵمان ببێت !! واته حیزبی به‌عس كافره !! هه‌ڵبه‌ت یه‌كسه‌ر بڵندگۆكان ئه‌كوژرێنه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆبونه‌وه‌كه له‌ترسی تیاچوونی خۆیان بابه‌ته‌كه كه‌پس ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ڕووی نه‌دابێت !! هه‌رچۆنێك بێت مامۆستا قوتار بوو بوو !!
* ساڵی 1986 بوو ڕژێمی به‌غدا دونیای پڕكرد كه گوایه گه‌وره زانای ئێران ( ئه‌رده‌بێلی ) كوفری كردووه‌و خومه‌ینی به‌پێغه‌مبه‌ر شوبهاندووه‌و گوتوویه‌تی تاوه‌كو تۆ له‌ناومان بیت خوا عه‌زابمان نادات ، جاڕژێمی به‌غدا داوای له‌مه‌لاكان كرد كه به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه ! له‌بیرمه مامۆستایه‌كی كوردی شاری كه‌ركوك كه له‌ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوكی ئه‌وسا په‌خش كرا ئه‌یگووت : ئه‌گه‌ر ڕاسته وای گوتووه با تۆبه بكات !! (چه‌ند جارێك دووپاتی ده‌كرده‌وه ) یانی باوه‌ڕی به‌قسه‌كه‌ی ڕژێم نه‌ده‌كرد كه‌ئه‌م قسه‌یه ڕاست بێت به‌درۆی داده‌نا !! جاله‌وكاتی كه‌س هه‌بوو له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمدا بێت و ڕژێم به‌درۆزن دابنێت ؟! نه‌خوازه‌ڵا كورد بێت و له‌شاری كه‌ركویش دابنیشێت !!. جگه له‌وه‌ش مه‌لاكان هه‌رده‌م ده‌وری كاریگه‌ری خێریان بینیوه له‌ناو كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا و هه‌رده‌م پێشه‌نگی كۆڕوكۆبونه‌وه‌كان وفاكته‌ری صولح و ئاشته‌وایی و ته‌بایی میلله‌ت بوونه‌و به‌درێژایی ته‌مه‌نیان ئامۆژگاری خه‌ڵكیان كردووه كه‌كاری چاك بكه‌ن وله‌خراپه دوربكه‌ونه‌وه وبه‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیانیان زانیوه كه‌ڕێگای ڕاست نیشانی كۆمه‌ڵگا بده‌ن . سه‌ره‌ڕای چاكه‌ی زۆریان ، ئه‌ستۆی هه‌ندێ دیارده‌و تاوان ئه‌خرێته ملیان كه‌ئه‌وان زۆر لێ ی دورن و بێ به‌رین له‌م جۆره دیاردانه !!
بائامارولێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ئینسافانه‌و دور له‌حیزبایه‌تی ئه‌نجام بدرێت ، ئه‌مجا ده‌رئه‌كه‌وێت بۆمان كه‌ئایا هیچ له‌مه‌لاكان موسته‌شار بوون ؟!! یاچه‌ند مه‌لا ره‌فیق حیزبی بوون؟!! یا چه‌ند مه‌لا چه‌كیان له‌شان بوو وچاوساغی سوپای ڕژێم بوون بۆ جێ به‌جێ كردنی پرۆسه‌ی ڕه‌شی ئه‌نفال ؟!! یاچه‌ند له‌مه‌لاكان گیراون به‌تۆمه‌تی خیانه‌ت و جاسوسی ودزی وشه‌رواڵ پیسی ؟!! یاچه‌ند له ئافره‌تان كوژراون به‌فتوای مه‌لاكان ؟!! یاچه‌ند له قوتابیانی كوڕوكچ وازیان له‌خوێندن هێناوه به‌هاندان وفتوای مه‌لاكان ؟!! به‌سه بۆ گه‌وره‌یی مه‌لاكان كه‌یه‌كه‌مین كه‌سێك كه‌كچی خۆی نارده به‌رخوێندن مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه بوو ، له‌ناوچه‌ی ئێمه له‌كۆی قوتابیانی شه‌ش گوند ته‌نها كچی مه‌لای گوندێك خوێندنی ته‌واوكرد ئه‌ویش به‌پشتگیری كردن وهاندانی مه‌لای باوكی بوو !! له‌وباوه‌ڕه‌دام بۆیه تائێستا ئه‌و ئاماره نه‌كراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ڕێژه‌دا ده‌رناچێت ئه‌گه‌رنا له‌مێژبوو ئه‌نجامده‌درا !! له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی كه‌مه‌لاكان به‌خشیویانه به‌كۆمه‌ڵگای كورده‌واری !! كه‌چی ئێستا وه‌كو پێویست گرنگیان پێ‌نادرێت و له‌كۆڕوكۆبونه‌وه‌كان له‌ڕیزی هه‌ره‌دواوه‌ن ، فه‌قێ ی حوجره‌و مزگه‌وته‌كان به‌ره‌و نه‌مان ئه‌ڕۆن !! زۆر سه‌یره !! كه پاپا ( یۆحه‌ننا پۆلص ) ساڵی پار كۆچی دوایی كرد ، به‌هه‌زاران خه‌ڵكی له‌ووڵاتانی دوره‌وه ئه‌چوون بۆ ڤاتیكان به‌س بۆئه‌وه‌ی بۆدوا جار ته‌رمه‌كه‌ی ببینن !! چه‌ند شه‌ووڕۆژ له‌جاده‌وكۆڵانه‌كانی ڤاتیكان چاوه‌ڕێ یان ئه‌كرد !! كه‌یفیان ئه‌هات به‌دارودیواری نزیك ئه‌وشوێنه‌ی كه‌ته‌رمی پاپای لێ بوو !! ماچیان ئه‌كردو ئه‌گریان !!
لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نی یه ئایا ئه‌م كرداره ڕاسته یان نا ؟! به‌ڵكو مه‌به‌ستمان سۆز‌و خۆشه‌ویستی و ڕێزیانه بۆ پاپا !! كه‌چی لای ئێمه‌ش خه‌ڵكێك هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی زانستێكی باشی هه‌بێت ده‌رباره‌ی ژیان وخزمه‌تی مه‌لاكان كوێرانه تۆمه‌ت و شتی ناڕاست ئه‌نوسن له‌سه‌ر مه‌لا !!
ئه‌یانه‌وێت چۆنی حه‌زئه‌كه‌ن وپێ یان خۆشه مه‌لا وابكات !! نه‌ك چۆنی ڕاسته !! ( ئه‌وه‌ش هه‌رگیز مومككین نی یه )!! ئه‌وجۆره كه‌سانه وائه‌زانن هه‌رچی هۆكاری كوشتن وبڕین و دواكه‌وتنی میلله‌تی كورده هه‌مووی هۆیه‌كه‌ی مه‌لاكانه !! له‌ڕاستیدا هۆكاری دواكه‌وتنی میلله‌تی كورد زۆرن ! به‌ڵام( به‌ڕای من ) به‌حاڵی حازر هۆكاری زۆر له گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بریتی یه له ئیستیعاب نه‌كردنی تاك وخێزانی كۆمه‌ڵگای كوردی به‌رامبه‌ر هێرشی پێشكه‌وتنی جیهانگه‌ری كه‌خۆی ده‌بینێته‌وه له‌هاتنی ئامێروكه‌ل وپه‌لی پێشكه‌تووی پیشه‌سازی نوێ وه‌ك ( مۆبایل ، ئه‌نته‌رنیت ، سه‌ته‌لایت ، فیدیۆسیدی ، جۆره‌ها مۆدیلاتی جل وبه‌رگ ...هتد ) وبه‌كارهێنانیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لبی وبه‌هۆیه‌وه هێرشی فه‌رهه‌نكی ڕۆژئاوا داخیل به‌كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ده‌بێت ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ش نامۆیه‌و ئاشنایه‌تی نی یه به‌كۆمه‌ڵگای كورده‌واری و قه‌بوڵ ناكرێت و له‌ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵێك گیروگرفت په‌یدا ئه‌بێت .
من ناڵێم هیچ مه‌لای نه‌شیاومان نی یه كه بۆ مه‌لایه‌تی نه‌شێت !! هه‌ڵبه‌ت كورد گووته‌نی له‌فه‌رده گوێزیك چه‌ند دانه‌یه‌كی خراپی هه‌رتیاداده‌بن ، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان باشن وجێگای ڕێز‌و ته‌قدیرن . ئه‌گه‌ر شتێكی نه‌شیاو كرابێت ئه‌وا زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌وه كراوه كه عیلمێكی زۆریان نه‌خوێندوه‌و شاره‌زاییان كه‌مه له‌علومی شه‌رعی وخه‌ڵك كردوونی به‌مه‌لای خۆیان !!
له‌ڕاستیدا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا یه‌كێك پێنج ودووڕۆژێكی خوێندبێ له‌حوجره به‌مه‌لا بانگی ئه‌كه‌ن وناوی ئه‌به‌ن !! هه‌روه‌ك ده‌رچووانی ئاماده‌یی په‌رستیاری یا په‌یمانگای پزیشكی به‌دكتۆر بانگ ده‌كرێن وزۆربه‌شیان عیاده‌یان داناوه له‌گه‌ڕه‌كه‌كان !! به‌م شێوه‌یه ... ته‌نانه‌ت براده‌رێكم هه‌بوو ئیشی كڕین وفرۆشتنی داووده‌رمانی ئه‌كرد به‌تاك وكۆ ، عیاده‌شی هه‌بوو لای ماڵی خۆیان !! منیش له‌ڕاستیدا زۆر جار ئه‌چووم بۆلای و پرسیاری ته‌ندروستیم لێ ئه‌كرد ، زۆر پرسیاركردنی من له‌بواری نه‌خۆشی وته‌ندروستی ئاشكرای كرد كه‌ئه‌و براده‌ره ده‌رچووی بواری ته‌ندروستی نی یه‌و ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌سازی یه گووتم : ئه‌ی چۆن له‌بواری ته‌ندروستی ئیش ئه‌كه‌یت ، ناترسیت غه‌ڵه‌ت بكه‌یت وگرفتت بۆ دروست بێت ؟!! گووتی : وه‌ڵا بڵێم چی؟! من ته‌نها خولی په‌رستیاریم بینیوه !! تائێستا تووشی گیروگرفت نه‌بووم ، شایانی باسه ئه‌وبراده‌ره ساڵانێكه له‌خه‌سته‌خانه‌ش ده‌وام ده‌كات !!
به‌ڕای من كه‌م ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگا چ له‌بواری ئاینی وكۆمه‌ڵایه‌تی بێت یا ته‌ندروستی ؟!! هۆكاری سه‌ره‌كی بووه بۆ ڕوودانی كاری نه‌شیاو !! جگه له‌وه‌ی كه‌له‌كۆنه‌وه مه‌لایه‌تی هیچ سانسۆرێكی له‌سه‌ر نه‌بووه تاوه‌كو به‌ته‌نها ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ئیجازه‌ن ببنه مه‌لاو پێشه‌وای خه‌ڵك ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی هه‌رشوێنێ ڕازی نه‌بووبن كه‌س نه‌یتوانیوه به‌زۆر ببێته مه‌لایان !! به‌ڵكو زۆربه‌ی جار خه‌ڵكه‌كه خۆیان داوایان لی َكردووه ببێته مه‌لایان !! جا له‌به‌ر نه‌زانین یا ناچاریان بوبێت ؟!!
له‌كۆتاییدا ئه‌ڵێم : ئه‌گه‌ر بێت و تاكی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری گوێڕایه‌ڵی ووته‌كانی مه‌لا بێت ، ئه‌وا له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه‌ئێستا زۆرن وچاره‌سه‌رناكرێن ئه‌وا هه‌ربوونیان نابێت و میلله‌تی كورد پارێزراو ئه‌بێت له‌گه‌نده‌ڵی سیاسی وئابوری وئیداری ونه‌خۆشی و ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ...هتد حه‌زده‌كه‌م هه‌موو لایه‌ك بزانین كه‌ماڵی مه‌لا ئارام ترین شوێنه‌و به‌شه‌وبه‌ڕۆژ خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانیان ئه‌كه‌ن بۆده‌ستكه‌وتنی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان وچاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان ، وه‌شایانی باسه مه‌لاكان شه‌وو ڕۆژ وه‌ك ( دكتۆری خه‌فه‌ر ) وان بۆخزمه‌ت كردنی خه‌ڵك ، چونكه جگه له‌كاری سه‌ره‌كی خۆیان ، بێ كات وساتی دیاری كرا‌و ئه‌چن به‌ده‌م ناخۆشی وئازاره‌كانی خه‌ڵكه‌وه‌وبه‌شداریان ئه‌كه‌ن ،
له‌هه‌ربۆنه‌یه‌كدا ئه‌گه‌رمه‌لای تیا نه‌بێت ئاماده‌بوان هه‌ست به‌كه‌موكوڕیه‌كی گه‌وره ئه‌كه‌ن !! مه‌لا به‌وه‌فاترین كه‌سێكه بۆژیانی ئێمه جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وام ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن ، له‌كاتی نوێژه‌كان و نویّژی هه‌ینی وجه‌ژنه‌كان هه‌روه‌ها له‌كاتی ژن ماره‌كردن و گواستنه‌وه‌ومردن وته‌لقین وسه‌رقه‌بران وسێ ڕۆژه‌ی پرسه‌كه‌شمان ئاماده‌ن ... هتد ، به‌ڵێ مه‌لاكان وه‌ك سێبه‌ر وان بۆ ئێمه له‌هه‌مووخۆشی وناخۆشیه‌كاندا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵمانن ، به‌ووتارو نوكته‌و قسه‌خۆشه‌كانیان هه‌میشه دڵمان خۆش ئه‌كه‌ن ، جگه‌له‌وه‌ی به‌رده‌وام نزای خێروبه‌ره‌كه‌ت ئه‌كه‌ن بۆ گه‌ل و نیشتمان و كورد و كوردستان .
Latif_abdalrahman @ yahoo.com