پێشه‌وا ئایینییه‌که‌ی سنه دۆزرایه‌وه، به‌ڵام ....
ڕێنێسانس نیوز؛ تایبه‌ت: پێشه‌وای ئایینی مامۆستا ئه‌یوبی گه‌نجی، که دوو حه‌وتوو به‌ر له ئێستا له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه فڕێنرابو، سه‌رئه‌نجام ئه‌مڕۆ هه‌ینی دۆزرایه‌وه. سه‌چاوه‌یه‌کی ئاگادار له بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا گه‌نجی له لێدوانێکدا بۆ ڕێنێسانس وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه ڕوونیشی کرده‌وه که ناوبراو که‌س ناناسێته‌وه و ئه‌وه‌شی وه‌ک ده‌رئه‌نجامی ئه‌شکه‌نجه‌کرانی جسمی و ڕووحیی ناوبراو له‌قه‌ڵه‌مدا؛ وته‌بێژه‌که به‌ڵام هیچ زانیارییه‌کی له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی دۆزرانه‌وه‌ی مامۆستا گه‌نجی له‌ده‌ستدا نه‌بوو.
مامۆستا گه‌نجی دوو حه‌وتوو به‌ر له ئێستا، دوای وتارێکی له نوێژی هه‌ینیی 25 جه‌نیڤه‌ریدا، له‌لایه‌ن که‌سانێکی "نه‌ناسراو"ه‌وه فڕیندرابوو و چاودێرانی هه‌رێمیش شیمانه‌یان کردبوو که ناوبراو له لایه‌ن که‌سانی توندئاژۆی سه‌ر به ده‌وڵه‌ته‌وه فڕێندرابێ.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه وته‌بێژێک له‌سه‌ر ناوی "شوورای ناوه‌ندی سوننه‌ت" (شه‌مس) له‌و بواره‌وه و له لێدوانێکی نووسراودا گوتی: " ئێمه ته‌نیا و ته‌نیا حکوومه‌تی به ناو ئیسلامیی ئێران و فیرقه‌ی "حوجه‌تییه" وه‌ک به‌رپرسی ئه‌و کرده‌وه نائیسلامی و نائینسانییه ده‌بینین و به توندیش مه‌حکوومی ده‌که‌ین ." گوتیشی: " وێرای ده‌ربڕینی ناڕه‌حه‌تیی خۆمان، له خوای گه‌وره‌ش ده‌پاڕێینه‌وه شیفای ئه‌و پێشه‌وا تێکۆشه‌ره بدات. "
مامۆستا گه‌نجی به‌ر له ونبوونی
مامۆستا گه‌نجی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی
سه‌رچاوه : سایتی رینسانس