یاساناس كاروانی : خه‌ون به سه‌ربه‌خۆی كوردستانه‌وه ده‌بینم هه‌رچیشم له‌م پێناوه‌دا پێ بكریت درێغی
لە دیمانەیەکى تایبەت دا ، سەبارەت بە سه‌ربه‌خۆی كوردستان و چه‌ند پرسێكی تر ئەم دیمانەیەمان سازکرد لەگەڵ بەرێز یاساناس ئه‌بوبه‌كر عه‌لی كاروانی ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و وه‌زیری هه‌رێم له حكومه‌تی كوردستان .....
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی : .محه‌مه‌د به‌رزنجی . سوید
زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریكا و جیهانی ئیسلامی خۆشحاڵی و پیرۆزبایی خۆیان ده‌ربری له ئاست سه‌ربه‌خۆی كۆسۆڤۆو, وه دانیان به سه‌ربه‌خۆی ئه‌و وڵاته نا , كه دانیشتوانه‌كه‌ی ته‌نها خۆی له دوو ملیۆن كه‌س ده‌بینێت ,كه‌چی ئهمریكاو ئه‌وروپا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ل په‌ره‌ستانه‌ی خۆیان له ئاست ئازادی و سه‌ربه‌خۆی گه‌لی كورد زمانیان ڵاڵه , بۆ زیاتر قسه‌كردن له سه‌ر سه‌ربه‌خۆی كوردستان به باشمان زانی گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز بكه‌ین له گه‌ڵ نووسه‌رو رۆشنبیر یاساناس ئه‌بوبه‌كر كاروانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان .
++ سه‌ره‌تا چۆن ده‌روانیته كۆسۆڤۆ كه سه‌ربه‌خۆی خۆی راگه‌یاند له‌م كاته‌دا؟
-- پێخۆشحاڵم یه‌كێ له‌میلله‌ته بن ده‌ست و چه‌وساوه‌كانی جیهان كه وه‌كو میلله‌ته‌كه‌ی من سالاَنێكی زۆر تالاَوی سته‌م و ژێرده‌سته‌یی چه‌شتووه، گه‌یشت به‌ئاواتی خۆی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاند، وه‌ك مافێكی سروشتی ههرنهتهوهیهكی خاوه‌ن خاك و نیشتمان و فه‌رهه‌نگ و بێ قه‌واره.
++هۆكار چیه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و جیهانی ئیسلامی له ئاست سه‌ربه‌خۆی كۆسۆڤۆ پیرۆزیان ده‌ربری به‌ڵام له ئاست سه‌ربه‌خۆی گه‌لی كورد زمانیان ڵاڵه؟
--هۆكار زۆره، پشتیوانی ئهمریكاو ئه‌وروپا په‌یوه‌ندی به‌ململانێ سیاسیه‌كانی خودی خۆرئاواوه هه‌یه به‌تایبه‌تیش ململانێ له‌گه‌ڵ روسیا‌و هاوپه‌یمانه ته‌قلیدیه‌كانی.
كێشه‌كه‌ش كێشه‌یه‌كی ئه‌وروپی یه ، به‌كورتی ئه‌وان ئه‌و هه‌نگاوه به‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌زانن و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان و گه‌لی كۆسۆڤۆ له‌م ساته زه‌مه‌نی یه‌دا هاوته‌ریب بووه، سه‌باره‌ت به‌پشتیوانی جیهانی ئیسلامیش روونه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌لبان نه‌ژاده‌كانی كۆسۆڤۆ موسڵمانن، وه‌به‌شێكی به‌رچاو له‌چه‌وساندنه‌وه‌و سته‌مه مێژوویی یه‌ی دووچاری هاتبوون له‌سۆنگه‌ی جیاوازی شوناسی ئاینیانه‌وه بووه، چونكه له‌و شوێنانه‌دا شوناسی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی به‌جۆرێك به‌یه‌كدا چوون. لێك جیاكردنه‌وه‌یان كارێكی ئاسان نی یه. واته پشتیوانی جیهانی ئیسلامی له باوه‌ڕی ئه‌م جیهانه‌وه نی یه به‌ئازادی، ئه‌وه‌نده‌ی كهلهسۆنگهی ئاینی و فه‌رهه‌نگی ییه‌وه یه‌و كێشه‌كه به‌كێشه‌یه‌كی جیهانی ئیسلامی ده‌زانن، له‌و سۆنگه‌وه كهچهوسێنهرهوهكانیان نامووسڵمانن سه‌باره‌ت به‌كورد مه‌سه‌له‌كه پێچه‌وانه‌یه. واته تا ئه‌م كاته ئهمریكاو ئه‌وروپاو خۆرئاوا به‌گشتی و كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نابینن و پێیان وایه هه‌نگاوێكی له‌و جۆره ناكۆكه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ستراتیژی و هاوپهیمانیهتیهكانیان له‌ناوچه‌كه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه پشتیوانی لێناكه‌ن.
هه‌رچی په‌یوه‌سته به‌جیهانی ئیسلامیشه‌وه روونه مه‌سه‌له‌ی كورد به‌مه‌سه‌له‌یه‌كی ئیسلامی نازانن، به‌ڵكو به‌كێشه‌ی ناوخۆی ده‌وڵه‌تێكی یاخود چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی كۆنفرانسی ئیسلامی ده‌زانن و ناكۆكی ئاینیش له‌نێوه‌ندا نیه تاله‌و روانگه‌وه پشتیوانی له‌كێشه‌كه بكه‌ن و ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازیش له‌م جیهانه‌دا دواكه‌وتووه، ره‌نگه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كوردیش له‌جیهانی ئیسلامی‌دا كاریگه‌ر بێت هه‌ڵوێستی ئه‌و ولاَتانهبێت كه‌كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شبووه‌و ده‌خوازن ئه‌م كێشه‌یه گه‌وره نه‌بێت، به‌داخه‌وه جیهانی ئیسلامی و زۆربه‌ی شه‌قامی ئیسلامیش له‌به‌ر كێشه‌ی جۆراوجۆر‌و سته‌مكاری و دواكه‌وتوویی فكری و سیاسی سه‌یری جه‌وهه‌ری كێشه‌كان ناكه‌ن داخۆ هه‌ق و عادیلانهن به‌ده‌ر له‌شوناسی فكری و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی لایه‌نه‌كانی ، چونكه ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی كێشه‌كه له‌كێشه‌یه‌كی وه‌كو كێشه‌ی كوردا كهدهریاییهك سته‌می نه‌ته‌وه‌یی لێكه‌وتۆته‌وه موسڵمان بێت، به‌تایبه‌تیش لایه‌نی سته‌مكار، سته‌مه‌كه حهلاَڵ ناكات، به‌ڵكو حه‌رامترو ناشیرینتری ده‌كات و پاساوی دژوهستانهوهشی له‌ڕوانگه‌ی خودی به‌ها ئیسلامی یه‌كانه‌وه زۆرتر ده‌بێت بهلاَم به‌داخه‌وه له‌م مه‌سه‌له‌دا رۆحی عه‌داله‌تخوازانه‌ی ئیسلام پێوه‌ر نی یه
++ئایا دیدو تێراوانینی به‌رێزتان چییه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی كوردستان؟
--من وه‌ك خۆم خه‌ون به‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه ده‌بینم، هه‌رچیشم له‌م پێناوه‌دا پێ بكرێت درێغی ناكه‌م هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا دووساڵ ئه‌ندامی لیژنه‌ی بالاَی بزوتنه‌وه‌ی راپرسی (ریفراندۆم) بووم و ئێستاش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتیم، هیوادارم تالهتهمهنیشدام ئه‌و خه‌ونه بێته‌دی، پێم وایه سه‌ربه‌خۆیی مافێكی رهواو بێ چه‌ندو چۆنی گه‌لی كوردستانه، نه‌ته‌وه‌ی ئێمه ئه‌م مافه‌ی لێ زه‌وت كراوه، هه‌ر له‌ڕێ ی گه‌یشتن به‌م مافه‌شه‌وه چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و قوڵی كێشه‌ی كورد ده‌كرێت.
واش ده‌بینم سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پێداویستی یه‌كی ئیسلامی و دیموكراسی و ئابوری یه بۆ تێكڕای ناوچه‌كه، نه‌ك هه‌ر بۆ گه‌لی كورد، هه‌وڵیش ده‌ده‌م له‌داهاتوودا له‌سه‌ر ئه‌م پێویستیانه بنوسم و بووه‌ستم.
++ئایا ئیسلام چۆن ده‌روانێته ئازادی و سه‌ربه‌خۆی میلله‌تان؟
--پێم وایه هه‌ڵه‌یه مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی میلله‌تان بكه‌ینه كێشه‌یه‌كی ئیسلام وه‌كو ئاین، چونكه ئه‌م چه‌مكانه تازه‌ن و هی دوای ده‌ركه‌وتنی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌خوازی و ده‌ركه‌وتنی مۆدێلی (ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه)ن، له‌كاتێكدا ئیسلام وه‌ك ئاین هاتۆته خواره‌وه ئه‌م باس و خواسانه له‌ئارادا نه‌بوون، بۆیه ئێمه ناتوانین باس له‌هه‌ڵوێستێكی چه‌سپاوو چاره‌سه‌رێكی ئاماده‌كراوی ئیسلامی بكه‌ین وه‌ك ئاین بۆ ئه‌م كێشه.
بهلاَم گه‌ر پرسیاره‌كه‌ت راستبكهیتهوهو بڵێ ی دیدی ئیسلامی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له چی یه؟ واته فكری ئیسلامی هاوچه‌رخ چۆن ده‌بێت چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكات؟ ئه‌وه‌نده‌ی من تێ ی گه‌یشتبم دیدی ئیسلامی كه‌جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كسانی گه‌له‌كان و تێكڕای ئاده‌میزاده‌كان و دادپه‌روه‌ری و كه‌رامه‌تی مرۆڤ و دژایه‌تی كردنی زوڵم و سته‌م ده‌كاته‌وه، له‌چه‌رخی ناسیۆنالیزم و دروستبوونی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌یی و كێشه‌و چه‌وسانه‌وه نه‌ته‌وه‌یی یه‌كاندا پێشوازی له‌ئازادی و سه‌ربه‌خۆی گه‌لان ده‌كات.
چونكه سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی بهپێوهرهكانی سه‌رده‌م بوون به‌ماف و له‌سایه‌ی نه‌بونیشیاندا هه‌ست به‌بێ به‌شی و ماف خوراویی و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه په‌یدا ده‌بێت، روونیشه هه‌ر دیدێكی ئیسلامی ره‌سه‌ن و هاوسه‌نگ ده‌بێت دژی سته‌م و بێ به‌شی و ناعه‌داله‌تی بێت، لهههربهرگێكدا بێت، گه‌ر له‌به‌رگی خودی ئیسلامیشدا بێت، له‌كتێبه‌كه‌ی خۆشم (ناسیۆنالیزم و ناسیۆنالیزمی كوردی، دیدێكی ئیسلامیی هاوچه‌رخ)كه‌بڕیاره خوا یاربێت له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌ر بچێت له‌میانه‌ی (3) فه‌سڵدا ئه‌و مه‌سه‌لانه‌م به‌درێژی و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی چاره‌سه‌ركردووه
له پرۆگرام و بنه‌ما گشتیه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دا ده‌ڵێ: گه‌لی كورد له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و دان به مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌نێت چۆن ئه‌مه بۆ خوێنه‌ران روون ده‌كه‌یته‌وه ؟
ئه‌م بڕگه‌ی پرۆگرامی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان روونه، كه ده‌ڵێ كورد له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌یی یه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، بۆئه‌وه‌ی رێ له‌و كه‌سانه بگرێت كه‌ده‌یانه‌وێت به‌ناوی یه‌كیه‌تی ئوممه‌ی ئیسلامی یه‌وه نكۆڵی له‌شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد بكه‌ن، ئه‌مه‌ش رێ له‌وه‌ناگرێت كورد به‌شێ بێ له‌نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی به‌مانا ئاینی و فه‌رهه‌نگی یه‌كه‌ی، بهلاَم رۆژێ له‌ڕۆژان به‌شێ نیه له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و فارس و تورك. به‌شێكی تری ئه‌و بڕگه‌ی پرۆگرامی یه‌كگرتووی ئیسلامی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه‌نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌دیدی ئیسلامه‌وه برا بچوكی كه‌س نیه، به‌ڵكو برایه‌كی هاوتایه، ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و مافانه‌ی هه‌بێت كهنهتهوهكانی تر كه‌له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یانه به‌مافی چارهنوسیشهوه.
كهمافی چاره‌نووس وه‌ك روونه یه‌كیه‌تی ئاره‌زوومه‌ندانه و بنیاتنانی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گرێته‌وه، هه‌ربۆیه بۆ هیچ هێزو ده‌وڵه‌ت و ناوه‌ندێ نیه به‌ناوی ئیسلام و غه‌یری ئه‌وه‌وه ئه‌م مافه له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد زه‌وت بكات. هه‌ركه‌س و لایه‌ن و ولاَتێكیش به‌و جۆره نه‌جوڵێته‌وه و بڕوای به‌مافی وه‌ك یه‌كی گه‌لانی موسڵمان نه‌بێت، خیانه‌تی له‌پره‌نسیپ و به‌ها ئیسلامی یه‌كان كردووه‌و باوه‌ڕی بهبههاوچهرخهكانی وه‌كو ئازادی و دیموكراسی و مافی چاره‌نووسیش نیه‌و له‌هه‌ڵوێستی سته‌م كردندایه.
هه‌ركه‌سێكیش له‌ناو یه‌كگرتوو له‌هه‌ر ئاستێكدا بێت به‌و جۆره بیر نه‌كاته‌وه‌و پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه لێدوان بدات و ههڵوێستوهربگرێت، له‌یه‌كێ له‌سه‌ره‌تاكانی یه‌كگرتوو بڕگه‌یه‌كی پڕۆگرامه‌كه‌ی لایداوه‌و گوزارشت له‌هه‌ڵوێستی فكری و دیدی سیاسی یه‌كگرتوو ناكات
ده‌توانی به كورتی په‌یام و ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ت له‌سه‌ر ناسۆنالیستی كوردی و ئیسلام روون بكه‌یته‌وه ؟
سه‌باره‌ت به‌و كتێبه‌ی كهبهنیازم له‌م ماوه‌یه‌دا چاپی بكه‌م كتێبێكی قه‌واره گه‌وره‌ی زیاتر له (400) لاپه‌ڕه‌یه‌و ته‌وه‌ره‌كانی به‌ده‌وری ناسیۆنالیزم و ناسیۆنالیزمی كوردیدا ده‌سوڕێته‌وه. فه‌سڵی یه‌كه‌م تایبه‌ته به‌شی كردنه‌وه‌ی چه‌مكی ناسیۆنالیزم به‌و جۆره‌ی فیكری هاوچه‌رخ ناسیویه‌تی و خستنه رووی دیدێكی ئیسلامی هاوچه‌رخ بۆی، هه‌ڵبه‌ت كێشه‌ی كورد وه‌ك نموونه‌یه‌كی(بحپ)ی وه‌رگیراوه.
فه‌سڵی دووه‌میش خستنه رووی دیدێكی ئیسلامی هاوچه‌رخ و مه‌نهه‌جی یه، بۆ مافی چاره‌نووس و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، دیسانه‌وه پراكتیزه كردنی به‌سه‌ر واقیعی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و كێشه‌ی كوردایه.
فه‌سڵی سێهه‌می تایبه‌ته به‌دیاریكردنی سروشتی په‌یوه‌ندی نێوان ئیسلام و ناسیۆنالیزمی كوردی و رۆڵی ئایدۆلۆژیای چه‌پ له خراپ و وێناكردنی ئه‌م په‌یوه‌ندی یه‌دا.
فه‌سڵه‌كانی تر باسی جۆراوجۆریان له‌خۆ گرتووه وه‌ك! كێشه‌ی كورد له‌ستراتیژیه‌تی یه‌كگرتوودا، ناسیۆنالیزم و ناسیۆنالیزمی كوردی خوێندنه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی، كورد‌و گره‌وكردن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا، ناسیۆنالیزم، ئاین و ئایدۆلۆژیا، له‌سایه‌ی ناسیۆنالیزمدا كه‌هه‌ریه‌كه له‌و دوو فه‌سڵه‌ی دوایی چه‌ندین ناونیشانی فه‌رعی و بابه‌تی جۆراوجۆر دهگرنهخۆم، هیواداریشم به‌م كاره‌م بتوانم خزمه‌تێكی ئه‌م قۆناغه ناسكه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌م بكه‌م و هه‌نگاوێك بێت به‌ئاڕاسته‌ی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م وزه نیشتمانیهكه له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی كوردستان له‌ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌یی.
نووسه‌رو رۆشنبیر یاساناس ئه‌بو به‌كر عه‌لی ( كاروانی ) له 1965 له سلێمانی له دایك بووه
* ده‌رچووی كۆلێژی یاسایه‌و ئێستا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی نامه‌ی ماجستێره له بواری فه‌لسه‌فه‌ی یاسادا
*خاوه‌نی 5 كتێبی له چاپ دراو سه‌دان وتاری سیاسی و فكرییه *ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بووه
*ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی بزوتنه‌وه‌ی راپرسی ( ریفراندۆم
) * ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و وه‌زیری هه‌رێم له حكومه‌تی كوردستان * خاوه‌نی دوو كور‌و كچێكه
+ نوشته شده در سه شنبه سیزدهم فروردین ۱۳۸۷ ساعت 8:29 توسط سردار شمامی
|