چێیه‌تی کێشه‌ى کورد
ئه‌بو به‌کر عه‌لى
زۆر جار لێره‌و له‌وێ و له ناوه‌نده سیاسى و ڕۆشنبیرىیه که باس له‌وه کراوه و ده‌کرێت که کێشه‌ى کورد کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ک ئیسلامى یاخود ئاینى . هه‌ندێ جاریش ئه‌م وه‌سف کردنه‌ى ماهیه‌تى کێشه‌ى کورد له سۆنگه‌ى پرسیار خستنه سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یی لایه‌نێکى ئیسلامى یا خود ئیسلامييه‌کانى کوردستانه‌وه بووه ، زیاد له جارێکیش له ناوه‌نده ڕۆشنبیرييه‌که‌وه به ئاشکرا باس له‌وه کراوه که ئه‌م هێزانه ده‌خوازن کێشه‌ى کورد له کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یییه‌وه بگۆڕن به کێشه‌یه‌کى ئاینى!! یاخود خودى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌وان ئاماژه‌یه به‌و ته‌رزه له بیرکردنه‌وه؛ له‌م سۆنگه‌وه داخوازم ئه‌وه‌نده‌ى گونجاوه مشتمڕێکى بابه‌تیانه‌ى ئه‌م پرسه بکه‌ین په‌نجه له‌سه‌ر هه‌ندێ خاڵ دابنێین بزانین؛ داخۆ ڕاسته شوناسى کێشه‌ى کورد داخوازييه نه‌ته‌وایه‌تييه‌کانمان پانتاییه‌کى ناکۆکى و جیاوازى نێوان ته‌وژم هێزه سیاسی‌یه‌کانى کوردستان پێکده‌هێنن؟.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه داخۆ هیچ ته‌وژمێ له کوردستاندا ڕۆژێ له ڕۆژان وتوویه‌تى جه‌وهه‌رى کێشه‌ى کورد ئاینی‌یه نه‌ک نه‌ته‌وه‌یی ؟ واته کێشه‌ى موسڵمان بوونه نه‌ک کورد بوون ؟ وه ئایه له‌م شوێنه‌دا ئاینى و ئیسلامیی یه‌ک واتاى هاوبه‌ش ده‌ده‌ن به ده‌سته‌وه ؟ ئایه ناکرێت کێشه‌یه‌ک له هه‌مانکاتدا نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامیش بێت ؟ ئه‌گه‌ر ده‌کرێت چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک ؟ ئه‌گه‌ر ئێمه کوردستانی‌یه‌کان داوالێکراو بین، تێگه‌یشتنێکى هاوبه‌ش ده‌رباره‌ى مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تى و چاره‌نووسسازه‌کانى گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مان بنیات بنێین داخۆ ده‌بێ ئه‌م تێگه‌یشتنه له‌م بواره‌دا له چیدا ڕه‌نگبداته‌وه ؟ له‌م ووتاره‌دا زۆر به کورتى ده‌مانه‌وێت له سه‌ر ئه‌م پرسیارانه بووه‌ستین و به‌شدارى بکه‌ین له له یه‌کتر تێگه‌یشتنێکى زیاترى نێوان ته‌وژمه‌کانى کۆمه‌ڵگا که تا که ڕێگاى دروستکردنى متمانه و ئاینده‌یه‌کى هاوبه‌شه بۆ هه‌موان .هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ناچینه ئه‌و بواره له قسه‌کردنى فکرى و مه‌عریفى که هه‌ندێ توێژه‌رو ڕ‌ۆشنبیرى کورد ئیشى تێدا ده‌که‌ن و پرسیارى بنه‌ڕه‌تیان ئه‌وه‌یه داخۆ له کوردستاندا به مانا زانیستی‌یه‌که‌ى بزوتنه‌وه‌ى ناسیونالیستى هه‌یه ؟ داخۆ هێزه خۆ به ناسیونالیستزانه‌کان تا چه‌ند هه‌ڵگرى ئادگار‌و ناوه‌رۆک و شوناسى ناسیونالیزمن ؟ کێشه‌ى کورد کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یییه پێموایه به خوێندنه‌وه‌ى مێژووى تازه و هاوچه‌رخى کورد و بزاڤه ڕزگاریخوازه‌که‌ى گومان بۆ که‌س نامێنێته‌وه که کێشه‌ى کورد له ناوه‌ڕۆکدا کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یییه نه‌ک ئاینى و مه‌زهه‌بى .واته کێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌که که‌له سه‌ر خاک و نیشتمانى خۆى سته‌مى لێکراوه‌و چه‌وسێنراوه‌ته‌وه‌و له مافه‌کانى بێ به‌ش کراوه .
به‌ڵکو سیاسه‌تى تواندنه‌وه و گۆڕینى دیمۆگرافى و سڕینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یی له دژى په‌یڕه‌و کراوه. به واتایه‌کی‌تر هێرشکردنه سه‌ر کورد و ده‌ستدرێژى کردنه سه‌رى و وێرانکردنى سه‌رچاوه‌کانى ژیان له خاکه‌که‌یداو ڕشتنى خوێنى ڕۆڵه‌کانى له به‌ر کورد بوونى بووه نه‌ک موسڵمان بوون ، یاخود سوننه و شیعه بوون یاخود هه‌ر شتێکى تر‌ى له‌م جۆره . گه‌ر له پارچه‌یه‌ک و له هه‌ندێ کاتدا شتێکى که‌مى له‌مانه‌ش تێکه‌ڵ بوو بێت ڕۆژێ له ڕۆژان نه‌یتوانیوه له جه‌وهه‌رو ناوه‌ڕۆکى بزوتنه‌وه‌که‌ى بگۆڕێ، که نه‌ته‌وایه‌تى و داخوازى یه نه‌ته‌وه‌ایه‌تی‌یه‌کان پێکى هێناوه .ناسیونالیزمى کوردى له‌و ناسیونالیزمانه‌ش جیا بووه که مه‌سه‌له ئاینى و ناسیونالیسى یه‌کان تیایاندا به جۆرێ له گه‌ڵ یه‌کتردا جۆش دراون ئاسان نی‌یه له یه‌کتریان جیا بکه‌ینه‌وه .
هه‌روه‌ک له ناسیونالیزمى کشمیر ، شیشان ، بۆسنه‌و هه‌رسک ، ئه‌فغانستان ، پاکستان ،تا ڕاده‌یه‌ک فه‌له‌ستین و هه‌ندێ شوێنى تردا ده‌یبینین . ئه‌مه‌ش له به‌ر هۆکارێکى زۆر ساده که ئه‌ویش بریتی‌یه له‌وه‌ى گه‌لانى دراوسێى کورد که ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ململانێى له گه‌ڵ ده‌مه‌زراوه سیاسی‌یه داپڵۆسێنه‌ره‌کانیان هه‌بووه ، نه‌ته‌وه گه‌لێکى موسڵمان بوون .
جوله‌که و ئه‌ره‌سه‌دۆکس و براهماتى نه‌بوون وه‌ک له نمونه‌کانى فه‌له‌ستین و شیشان و بۆسنه و کشمیردا به دى ده‌که‌ین. به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌م ڕاستی‌یه‌دا که کاریگه‌ر بووه له سه‌ر ڕه‌نگ و بۆ دان به ناسیونالیزمى کوردى و جیاکردنه‌وه‌ى له هه‌ندێ ناسیونالیزمى تر ، نابێ به جۆرێکى تر به‌شدارى ( ئیسلام )ممان له دروستبوون و شکڵ گرتنى سه‌ره‌تاکانى ئه‌م ناسیونالیزمه‌دا له بیر بچێت. چونکه هه‌ر وه‌ک کاک مه‌ریوان وریا قانع ده‌ڵێ «ناسیونالیزمى کوردى تا ڕاده‌یه‌کى زۆر کۆى ئه‌و ژێرخانه ئاینیه‌ى که ئیسلام له نیشتمانى ئێمه‌دا هه‌یبووه خستۆته خزمه‌ت پڕۆژه‌ى به نه‌ته‌وه بوون و مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌وه، ئیدى له خودى سه‌رکرده ئاینىیه‌کانه‌وه بگره تا به‌و تۆڕه به‌رفراوانه‌ى په‌یوه‌ندى ڕێکخستن ده‌گات که ته‌ریقه‌ته جیا جیاکان له کوردستاندا له ژێر ده‌ستیاندا بووه‌و به کاریان هێناوه بۆ ڕاپه‌ڕین و یاخى بوونى به‌رده‌وام . له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ئیسلام له شه‌خسى پیاوه ئاینییه‌کانیدا ، له تۆڕى ده‌زگاکانیدا ته‌نانه‌ت له‌و ئایدیایانه‌شدا که باس له عه‌داله‌تخوازى و مافى جیاواز بوون ده‌کات ، خزمه‌تێکى گه‌وره‌ى به ناسیونالیزمى کوردى کردووه . ئه‌و زه‌مینه ڕه‌مزى و ڕێکخراوزه‌یی و به‌شه‌رى و سه‌رکردایه‌تییه‌ى بۆ ئاماده کردووه که پێویستى پێ بووه
»1
[i]. واته ناسیونالیزمى کوردى له به‌رایییه‌کانى خۆیدا به مانا میللی‌یه‌که‌ى مه‌شره‌ب ئیسلامى بووه . هه‌ر که‌سێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژنامه کوردییه‌کانى بیست و سیه‌کان و ئه‌ده‌بیاتى شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه کوردىیه‌کان تا ده‌گاته دروستکردنى ( ژ . ک ) و شه‌هید قازى محمد هه‌ست به تێکه‌ڵاو بوونێکى ( خۆڕسک ) ى هه‌سته ئیسلامى و ناسیونالیستی‌یه‌که ده‌کات . ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانانه‌ى دروستبوونى حیزبى هاوچه‌رخى کوردى و هاتنه ناوه‌وه‌ى بیرى چه‌پ و کاریگه‌رى له سه‌ر ڕه‌وتى بزوتنه‌وه‌ى نیشتمانی و کاریگه‌ر بوونى به‌شێکى به‌رچاو له نوخبه‌ى کوردیه‌که به ئایدۆلۆژیا مۆدێرنه‌کان له‌وانه‌ش (مارکسیزم ) و به سکیولار کردنى ڕێبازى فکریی بزوتنه‌وه‌که دروستى کردن هێنانیه‌کایه‌وه ، هێشتا تا شۆڕشى ئه‌یلول و شه‌خسى ڕێبه‌رى شۆڕش خوا لێخۆش‌بوو بارزانى و بنکه‌یه‌کى فراوانى شۆڕش گه‌ر له سه‌ر ئاستى هه‌ست و نه‌ستیش بوو بێت ئه‌و لێکدابڕانه ڕووى نه‌دا که دواتر و له قۆناغێکى تردا هه‌ندێ له سیماکانى به‌ده‌ر که‌وتن .
به‌ڵکو هه‌ر توێژه‌رێ به وردى سه‌ره‌تاکانى ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى ، تورکى، فارسى و کوردى بخوێنێته‌وه هه‌ست به جیاوازیه‌کى زه‌ق له نێوان ناسیونالیزمى کوردى و ئه‌و ناسیونالیزمانه ده‌کات که ئه‌ویش له‌وه‌دا خۆى ده‌بینێته‌وه که به پێچه‌وانه‌ى زۆرێ له ناسیونالیزمه‌کانى تره‌وه ڕابه‌رانى سه‌ره‌تایی ئه‌م ناسیونالیزمه زانا‌و ڕه‌مزه ئیسلامی‌یه میللی‌یه‌کانى کۆمه‌ڵگا بوون؛ واته بنه‌ماڵه ئاینی‌یه‌کانى کۆمه‌ڵگا ڕابه‌رایه‌تى ڕاپه‌رینه میللييه‌کانیان کردووه، ئه‌م ئاماژه کورته‌مان بۆ ئه‌وه‌بوو بیخه‌ینه ڕوو که ئیسلام و ناسیۆنالیزم له کوردستاندا له ڕووى مێژووییه‌وه له دۆخى به یه‌کداچوون هاوکارى کردندا بوون؛ نه‌ک به یه‌کدادان دوژمنایه‌تى ته‌نانه‌ت له دواى چله‌کانیشه‌وه که ورده ورده دیارده‌ى هێرشکردنه سه‌ر ئیسلام سه‌ر هه‌ڵده‌دات له هه‌فتاکان هه‌شتاکان زیاتر وه‌ده‌ر ده‌که‌وێت و له نه‌ته‌وه‌کاندا به‌لوتکه‌ى خۆى ده‌گات؛ به‌شێ له ناوه‌نده روناکبیرى سیاسی‌یه‌که هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات بۆ هه‌ر شکستێکى کورد ڕاڤه‌یه‌کى ئایینى پێشکه‌ش
بکات.2
، ئه‌م هێرشکردنه له سۆنگه‌ى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌بووه به‌ڵکو گه‌ر به ناوى نه‌ته‌وه‌یشه‌وه ئه‌نجام درابێت له بنه‌ڕه‌تداو ژێرخانه‌که‌ى ئایدۆلۆژیاى چه‌پ مارکسیزم بووه که به‌ده‌ر له هه‌رشتێ هه‌ڵویستێکى نه‌گۆڕى (سلبى) ده‌رباره‌ى (ئایین) وه‌کو (ئایین) (مێژووش) به مانا نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ى هه‌بووه، به سه‌یرکردنى ئه‌و سه‌رتایانه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان ئیسلام و ناسیونالیزم له کوردستاندا کارێکى ئاسایییه که له مێژووى هاوچه‌رخى ئێمه‌شدا بزوتنه‌وه‌گه‌لێک سه‌ر هه‌ڵبده‌ن که به هه‌ناسه‌یه‌کى ئیسلامييه‌وه به‌رگرى له شوناس و مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌کانى نه‌ته‌وه‌که‌یان بکه‌ن، به‌ڵام گرنگه؛ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ناسه له ئاستێکى به‌رزدا بۆن و به‌رامه‌ى کورده‌وارى بڵاو بکاته‌وه ،ده‌بێت ئه‌و بزوتنه‌وانه له ڕووى فکرى سیاسی‌یه‌وه درێژکراوى ئۆرگانى ده‌روێشانه‌ى هێچ ته‌وژم قوتابخانه‌یه‌کى فیکرى ئیسلامى هاوچه‌رخ نه‌بن؛ له پێگه‌یه‌کى ته‌واو کوردستانی‌يه‌وه سوود له سه‌رجه‌م ئه‌زموونه‌کان وه‌ربگرن به تایبه‌تیش ئه‌وانه یان که له گیانى سه‌رده‌م و دۆخى کوردستانه‌وه نزیکترن3.لێره‌شه‌وه ده‌کرێت له دیدێکى نه‌ته‌وه‌یی به پێوه‌ره نه‌ته‌وه‌یییه‌کان به تایبه‌تیش له ئاستى داخوازييه سیاسی‌یه نه‌ته‌وه‌یییه‌کاندا سه‌رنجێ له په‌یوه‌ندى "ئیسلامیى بوون نه‌ته‌وه‌یی بوون" له ئه‌زموونى ته‌وژمى ئیسلامیی کوردستانی‌دا بده‌ین.
دیاره هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌کى ناسیونالیستى داواکارى و دروشمى نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه که دروشمى سروشتى و ناوه‌ندى بزوتنه‌وه‌یه‌کى له‌و جۆره‌ش له دۆخى ئاسایی خۆیدا پێکهێنانى قه‌واره‌ى سه‌ربه‌خۆى نه‌ته‌وه‌یییه . گه‌ر له‌م ڕوانگه‌وه سه‌یرى هێزو لایه‌نه سیاسی‌یه‌کانى کوردستان بکه‌ین به جیاوازى ئایدۆلۆژییانه‌وه به تایبه‌تیش ئه‌و هێزانه‌ى که بوون و چالاکى ئاشکراو یاسایی‌یان هه‌یه و خاوه‌ن قورسایی ڕێژه‌یی خۆیانن به‌گشتى له سه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یییه‌که کۆکن یاخود بڵێین له سه‌ر دروشم و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان جیاواز و ناکۆک نین .هه‌موویان له سه‌ر ئاستى تیۆر و ئه‌ده‌بیات و به کرده‌وه‌ش پاپه‌ندیى خۆیان به نه‌ته‌وه‌ییبوونى کێشه‌ى گه‌لى کوردستان و چاره‌سه‌ر کردنى عادیلانه‌ى کێشه‌که ڕاگه‌یاندووه . ئێمه ئێستا هیچ هێزێکمان نیه له کوردستانداو له‌وانه‌ش ئیسلامی‌یه‌کان دژى دروشمى ناوه‌ندى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگارى نیشتمانى کوردستان له‌م به‌شه‌ى کوردستان و بڕیارى په‌ڕله‌مان کوردستان بن، که له ( فدرالیزم ) دا خۆى ده‌بینێته‌وه‌و داواى ناوه‌ندچێتى له عێراق یاخود ئۆتۆنۆمى، ولایه‌تى ئیسلامیی، یان هه‌ر فۆڕم و داخوازیه‌کى له‌و ئاسته خوارتر یاخود، له ڕوانگه‌و به پاساوێکى ئایدۆلۆژى دیاریکراو له‌وانه‌ش پاساوى ئاینى ئه‌و مافه به مافى گه‌لى کوردستان نه‌زانن . له‌م روه‌شه‌وه جگه له په‌یڕه‌وى ناوخۆى حیزبه‌کان و ئه‌ده‌بیات و دروشمه‌کانیان که به گشتى "تبنی" کردنى کێشه نه‌ته‌وه‌یییه‌که‌ى له خۆ گرتووه ، له یه‌ک دوو ساڵى ڕبردوودا دوو وێستگه‌ى گرنگمان له به‌رده‌م بوو که ده‌ربڕى ئاڕاسته‌ى هێزه سیاسی‌یه‌کانى له مه‌ڕ مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یییه‌که خسته ڕوو . که‌ئه‌وانیش:- یه‌که‌میان ڕیفراندۆمه ناڕه‌سمييه‌که‌ى بزوتنه‌وه‌ى ڕفراندۆم بوو له کوردستان که له 31/12/2005 دا ، هاوکات له گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانى کوردستان و عێراق ئه‌نجام درا ،دووه‌میشیان شه‌ڕى ده‌ستور و به‌شدارى هێزه کوردييه‌کان به ئیسلامی‌یکانى کوردستانیشه‌وه بوو له لیژنه‌ى داڕشتنى ده‌ستوورى عێراقدا له ڕیفراندۆمه ناڕه‌سمييه‌که‌دا (98.8)ى زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ده‌نگده‌رى خه‌ڵکى کوردستان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و جیابوونه‌وه له عێراق دا . که دیاره ئیسلامييه‌کان له‌مه‌و پێش لانیکه‌م (15%) ى ده‌نگده‌رى کوردستانیان پێکهێناوه .
که ئه‌مه‌ش ده‌رى ده‌خات مه‌سه‌له‌ى سه‌ربه‌خۆ بوون و چاره‌نووسى کوردستان یه‌کێکه له‌و هاوبه‌شانه‌ى که زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى هاوڵاتیانى کوردستان و سه‌رجه‌م هێزه سیاسی‌یه‌کانى له‌سه‌رى کۆکن، له شه‌ڕى ده‌ستورو ئه‌و لیژنه‌ش که بۆ داڕشتنى دانرابوو . ئیسلاميی‌يه کوردستانی‌يه به‌شداربووه‌کان له لیژنه‌که‌دا به کرده‌وه هه‌ندێ که‌س و لایه‌نى به‌رامبه‌ر له‌وانه‌ش ئیسلامیان له خۆیان توڕه کرد له سۆنگه‌ى پێداگرتنیان له سه‌ر داخوازييه نه‌ته‌وه‌یییه‌کانى گه‌لى کوردستان . له‌وێدا بێ هیچ ڕه‌وشێ سه‌لماندیان که ئه‌وانیش به‌شێکى له دابڕان نه‌هاتووى هێز و وزه نیشتمانیه‌که‌ن بۆ گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌کانى گه‌لى کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندييه نیشتیمانی‌يه کوردستانیه‌کان ده‌خه‌نه پێش هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندييه‌کى تره‌وه. ده‌رباره‌ى مه‌سه‌له‌ى گێڕانه‌وه‌ى که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانى تر‌ى هه‌رێمیش که پرسێکى نه‌ته‌وایه‌تى گرنگه، شایه‌تى بوونى هه‌ڵوێستێکى جیاواز نین؛ هێزه نیشتمانیه‌کان به گشتى یه‌ک دیدى هاوبه‌شیان هه‌یه گه‌ر له‌م پێدراوه مه‌یدانیانه‌شه‌وه بگوازینه‌وه بۆ مه‌سه‌له تیۆرييه‌کان، پێوه‌ر پره‌نسیپه تیۆرییه‌کانى تیۆرى ناسیونالیزم بێت ئه‌وا هێزه‌کان به گشتى ده‌که‌ونه ژێر پرسیارى تیۆرى و فیکرييه‌وه نه‌ک ته‌نها ته‌وژمێکى سیاسى کۆمه‌ڵایه‌تى دیاریکراو .هه‌ر بۆیه به بڕواى ئێمه ده‌رگاى ڕه‌خنه گرتن له ته‌وژمى ئیسلامیی کوردستانیی مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تى داخوازييه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان نیه به دروستکردنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆشه‌وه، چونکه ئه‌وانیش به " تبنى " کردنى دروشم و خواسته نه‌ته‌وه‌یییه‌کان له‌م ئاسته‌دا، بوونه‌ته هێزى ناسیۆنالیستى و ته‌نها له هه‌ندێ ڕووى ناوه‌ڕۆکه فیکرى و کۆمه‌ڵایه‌تييه‌کانى ئه‌و ناسیونالیزمه له گه‌ڵ هێزه ناسیۆنالیسته‌کانى تر جیاوازن ؛نه‌ک خواست و داواکارييه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان و مافه سیاسی‌یه‌کان. چونکه ناسیۆنالیست بوون په‌یوه‌سته به(انتما) و خه‌بات کردن بۆ به‌دیهێنانى خواست و دروشمه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان .
واته ناسیۆنالیزم ئایدۆلۆژیایه‌ک نیه به‌رامبه‌ر ئایدۆلۆژیاکانى تر؛ هێنده‌ى که پره‌نسیپ و داخوازى سیاسی‌یه .به‌م جۆره‌ش ئێمه هێزمان هه‌یه ناسیۆنالیست و سۆشیال دیموکرات ، ئیسلامیى ... هتد ناوه‌ڕۆکى ئیسلامى بوونى کێشه‌ى کورد ئه‌گه‌ر کێشه‌ى کورد له ناوه‌ڕۆکدا کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یی بێت ؛واته کورد به سیفه‌تى کورد بوونى بکه‌وێته ژێر فشار و له هه‌مانکاتدا له سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه خواست و ئاوات و داواکارى هه‌بێت . ئه‌وا له هه‌مانکاتدا ئه‌م کێشه‌یه له ناوه‌ڕۆکدا کێشه‌یه‌کى ئیسلامیشه، به‌ڵام لێره‌دا ئیسلامیی‌بوون یه‌کسان نی‌یه به ئاینى بوون . واته ناوه‌ڕۆکى ئیسلامیی‌بوون به‌و واتایه نایه‌ت که ئێمه له به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵگرى شوناسى موسڵمانێتى و موسڵمانین سته‌ممان لێکراوه و ململانێکه‌ش له نێوان" ئیسلام " و " نائیسلام " دایه و به‌مه‌ش جه‌وهه‌رى ململانێکه ببێته ئاینى، چونکه هه‌روه‌ک وتمان واقعى مێژویی و ئێستاى بزاڤى ناسیۆنالیزمى کوردى ئه‌م ڕایه پشت ڕاست ناکاته‌وه، به‌ڵکو ئه‌و پرسیاره‌ى ئیسلامیى بوونی کێشه‌ى کورد ده‌یخاته ڕوو ئه‌وه‌یه ئایه ده‌کرێت له ڕوانگه‌یه‌کى ئیسلامی‌یه‌وه به‌رگرى له مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌کانى نه‌ته‌وه کورد و گه‌لى کوردستان بکرێت له‌و فۆڕمه‌دا که خودى بزوتنه‌وه ناسیۆنالیسته‌تييه‌که دیارى کردووه و پێی‌گه‌یشتوه ؟ ئایه ده‌کرێت ئێمه" به‌دیل"ێکى ئیسلامیمان هه‌بێت بۆ کێشه‌ى کورد و مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌کانى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه و به زمانێکى ئیسلامیى به‌رگرى له مافه‌کانى بکه‌ین؟ئایه به‌ها و پره‌نسیپه ئیسلامی‌يه‌کان ئه‌و چه‌که‌ن که به‌شێ له شه‌ڕى نه‌ته‌وه‌یی خۆمانیان پێ بکه‌ین به تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى لێره‌و له‌وێ ده‌یانه‌وێت کارتى ئیسلام و ڕه‌وایه‌تیه‌کى ئیسلامیی گومان‌لێکراو به ڕووى داخوازييه نه‌ته‌وایه‌تييه‌کانى گه‌لى کوردستاندا به‌رز بکه‌نه‌وه ؟ ئایه ئه‌و مافه ده‌ده‌ین به ئیسلامی‌یه‌کى کوردستانى که ئیسلام به سه‌رچاوه‌یه‌کى گرنگى فیکر و ئیلهامى سیاسى خۆى ده‌زانێت؛ بڕواى وابێت که له پاڵ هه‌ست، نه‌ته‌وه‌یییه‌که ئایدیای گیانى عه‌داله‌ت و هه‌ق خوازى ئیسلام داواى لێده‌کات له سه‌نگه‌رى به‌رگرى کردن له مافه‌کانى گه‌له‌که‌یدا بێت ؟ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌یه ناوه‌ڕۆکى ئیسلامى بوونى کێشه‌ى کورد دیارى ده‌که‌ن و له‌و گرفت و ته‌م و مژ‌و ناڕۆشنى و گومان و ڕڕایییه ده‌رمانده‌هێنن که هه‌ڵه‌ى مه‌نهه‌جى ڕواڵه‌تى بوون له‌م ڕوه‌وه دروستى کردوون .بۆ نمونه ڕوناکبیرێک یاخود سیاسی‌یه‌کى ئیسلامیی کوردستانیی کاتێ ده‌یه‌وێت دیدێکى ئیسلامیى بۆ خستنه‌ڕووى ڕه‌وایی مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یییه‌که بخاته روو وا بیرکاته‌وه که ئیسلام بڕواى به جێنشینى و که‌رامه‌تى مرۆڤ هه‌یه له سه‌ر زه‌ویدا ، باوه‌ڕى به دادپه‌روه‌رى و یه‌کسانى گه‌لان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ى گه‌لى هه‌ڵبژێردراوى خوا و دژایه‌تی‌کردنى سته‌م و جیاوازى فه‌رهه‌نگ و زمان و ڕه‌نگ ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌کان هه‌یه، پێى وابێت ئیسلام دژى سته‌م زۆرداریه له هه‌ر به‌رگێکدا بێت. هه‌ر له‌م سۆنگه‌شه‌وه بیخاته ڕوو که هه‌ڵوێستى ئیسلامیی ره‌سه‌ن و راست لایه‌نگیریی بێئه‌ملاو لاى مافى نه‌ته‌وه‌یی گه‌لى کوردستانه به دیاریکردنى مافى چاره‌نووس و پێکهێنانى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یشه‌وه ، چونکه له به‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بوونى ئه‌م کێشه‌یه‌و سته‌مه نه‌ته‌وایه‌تييه‌که‌و ده‌رهاوێشته‌کانى هه‌موو ئه‌و به‌هاو پره‌نسپه ئیسلامییانه‌ى سه‌ره‌وه ژێر پێدراون و بێ ڕێزیان پێ کراوه، که‌رامه‌تى مرۆڤى کورد و گه‌وره‌یی ئه‌م مرۆڤه له کوردستاندا سوکایه‌تى پێکراوه . دوژمنایه‌تى زمان و فه‌رهه‌نگى کراوه ، مامه‌ڵه‌ى نایه‌کسانى له‌گه‌ڵ کراوه، سیاسه‌تى جیاکارى و هه‌ڵاواردنى نه‌ته‌وه‌یی به سه‌ردا جێبه‌جێ کراوه؛ سته‌مى جۆراو جۆرى ده‌رهه‌ق ئه‌نجامدراوه؛ له‌ولاوه کێشه‌و داخوازیه‌کانى له ناوه‌ڕۆکدا ڕه‌واو عادیلانه‌ن بۆیه هه‌ر به‌م پێیه‌ش مه‌سه‌له‌ى ڕزگار بوونى کورد و لابردنى ئه‌و سته‌م و هه‌ڵاویردنه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌ى دژى په‌یڕه‌و ده‌کرێ و ئه‌و بێمافیه‌ى دووچارى بوه‌و گه‌یشتنى به سه‌رجه‌م مافه‌کانى، له ناوه‌ڕۆکدا ئه‌رک و مه‌سه‌له‌یه‌کى ئیسلاميی‌يه، واته نه‌ک ناکرێت که‌س و هێزى له دیدێکى ئیسلامیی‌یه‌وه دژى ئه‌م خواستانه بووه‌ستێته‌وه به‌ڵکو هه‌موو هوشیاربوونێکى ڕاسته‌قینه به ناوه‌ڕۆکى ئیسلام ڕۆح و به‌ها و پره‌نسییپه‌کانى ده‌خوازێت پشتیوانى له‌م گه‌له بکرێت بۆ گه‌یشتن به ئازادى و ڕزگار بوون و سه‌رفرازى به‌م جۆره‌ش ئیسلامیی‌بوون له‌م شوێنه دا یه‌کسان ده‌بێت به پێدانى ڕه‌وایه‌تیه‌کى ئیسلامیى به‌خه‌باتى هه‌قخوازانه‌ى گه‌لى کوردستان بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌کانى و داڕنینى هه‌مان ره‌وایه‌تى له‌و ده‌سه‌ڵات و ئایدۆلۆژیا و ناوه‌ند و میکانزمانه‌ى له پشت ژێرپێدانى مافه نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانييه‌کانى گه‌لى کوردستانه‌وه‌ن .4
به حوکمى ئه‌وه‌ش که ئێمه تا ئێستا له ده‌ورو به‌رێکى ئیسلامى دا ده‌ژین ده‌کرێ له ده‌رفه‌تى جۆراو جۆردا به ئاڕاسته‌ى ده‌ره‌وه سوود له‌م زمانه وه‌ربگیرێت . له ناوخۆشدا به‌شێ له ئازادى گوزارشتدانه‌وه له خۆى ته‌وژمێکى نیشتمانیی ده‌خاته ڕوو، به‌م جۆره‌ش “ نه‌ته‌وه‌یی بوون “ و " ئیسلامیى بوون " سه‌باره‌ت به کێشه‌ى کورد ده‌بن به دوو ڕووى یه‌ک دراو و په‌یوه‌ندى به سه‌قفى داواکاریه‌کان به ڕه‌وایی و ناڕه‌وایی داواکاریانه‌وه نامێنێت به‌ڵکو له هه‌ندێ ڕووى سنوورداره و په‌یوه‌ندى به پاڵنه‌ر و زمانى ده‌ربڕین و ( تڕێیل ) کردنه‌وه هه‌یه . بۆیه ده‌شڵێم سنوردار ؛چونکه مۆدێرنه‌ى فیکرى و سیاسى به‌شێکى به‌رچاو له زمانى قسه کردنى سیاسى به‌شێکى گرنگ له ئیسلامیی‌یه‌کانى کوردستان پێکده‌هێنێت ئه‌وانیش له ده‌ربرینیاندا زۆربه‌ى ئه‌و چه‌مک ده‌سته‌واژانه به‌کار ده‌هێنن که هێزه نیشتیمانییه‌کانى تر به کارى ده‌هێنن. نه‌ته‌وایه‌تى وه‌ک چه‌ترێک بۆ هه‌مووان زۆر گرنگیشه له‌م شوێنه‌دا ڕه‌چاوى شعورى نه‌ته‌وه‌یی که‌سانى سه‌ر به ته‌وژمه ئیسلاميی‌يه‌که بکرێت که به شێکى به‌رچاو له ناویاندا سه‌ربه‌خۆ خوازن و په‌رۆشى و دڵسۆزىیان خۆ بۆ ئێستا و ئاینده‌ى گه‌ل نه‌ته‌وه‌که‌یان له که‌سانى تر به که‌متر نازانن، ڕاست نييه به ناهه‌ق به ناوى نه‌ته‌وه‌ییوه ئازارى روحیان بدرێ چونکه خودى ناسیۆنالیزم بوون ده‌بێت خودان ناوه‌ڕۆکێکى موگناتیسى کۆکه‌ره‌وه‌ى پێکهێنه‌ره‌کانى نه‌ته‌وه بێت ئه‌و زمانه‌ى نوێنه‌رایه‌تیشى ده‌کات ده‌بێت به هه‌مان هه‌ناسه و ڕوحیه‌ته‌وه بێته ئاخافتن، له ڕویه‌کى تره‌وه نه‌ته‌وایه‌تى ده‌بێ له سه‌روى ململانێ و کێبڕکێ سیاسی‌یه ناوخۆییه‌کانه‌وه بێت ؛هه‌روه‌ک ئیسلام موڵکى هه‌مووان بێت ،چه‌ترێک بێت بۆ کارى هاوبه‌ش هاوچاره‌نووسى ،کێبڕکێیه‌کى ته‌ندروست چونکه ئه‌گه‌ر گۆڕا به ئامرازێکى ململانێی سیاسى و جه‌نگى ده‌رونى به‌ده‌ست ته‌وژمێکى سیاسی‌یه‌وه دژ به ته‌وژمێکى تر ئه‌وا له‌و نێوه‌نده‌دا زۆر له خاسیه‌ته‌کانى خۆى له‌ده‌ست ده‌دا و ڕ‌ۆشنبیرى نیشتیمانیش دوچارى داڕزانى زیاتر ده‌کات، ئه‌مڕۆ ئه‌وه ڕوون و ئاشکرایه که له پاڵ هه‌وڵى دڵسۆزانه پێوچان بۆ دابینکردنى خزمه‌تگوزارييه سه‌ره‌تایییه‌کانى هاوڵاتیان گه‌شه‌دان به ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تیمان جیهادى هه‌ر گه‌وره‌ى قۆناغه‌که تێکۆشانى هه‌مه لایه‌نه‌یه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکى سیاسیانه‌ى کۆنکرێتى بۆ کێشه‌ى گه‌لى کوردستان؛ بردنه پێشه‌وه‌ى کێشه‌که تا گه‌یشتنى به دوا قۆناغى سروشتى هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یی که خود خاوه‌نى سیاسى دیارى کردنى مافى چاره‌نووس پێکهێنانى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یییه.ئه‌مه‌ش هاوچاره‌نووسى سه‌رجه‌م ته‌وژمه‌کان ده‌خوازێت هاوچاره‌نووسییش زه‌مینه‌ى کار و تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش و دیاریکردنى پانتاییه‌کانى کۆکى جیاوازبوونى هێزه‌کان ڕێزگرتن له نه‌گۆڕه نیشتیمانیه‌کانى پێویسته.
په‌راوێزه‌کان:
1. ڕه‌هه‌ند ژماره (11) ساڵى (2000) لا 34 2
2. ئیسلامیه‌کانى کوردستان له ڕووى فه‌رهه‌نگی‌یه‌وه پێویستیان به هاتنه‌وه سه‌رخۆو زیاتر به ژینگه‌یی کوردستانى کردنى زیاترى تێزه‌که‌یان هه‌یه بایکۆت کردنى که‌له‌پورى هونه‌رو موسیقاى کوردى به ناوى شه‌رعه‌وه کارێکه که‌متر قابیلى تێگه‌یشتنه.
3. بڕوانه کێشه‌ى کورد له ستراتیژیه‌تى یه‌کگرتوودا . / ئه‌بوبه‌کر عه‌لى چاپى 1998