ئه‌مڕۆ پیاوێکی موسوڵمانی که‌ڕ و لاڵ له نه‌رویج حوکم درا

خالد ڕه‌نجده‌ر
دوێنێ م.کرێکار بۆ ماوه‌ی (35) خوله‌ک له گه‌ڵ (هه‌ڕاڵد ستابێل)ی پارێزه‌رکه‌ی دانیشت و ، باسی ئه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مڕۆیان کرد. من خۆم وه‌ک برا و وه‌ک موته‌رجیم له دانیشتنه‌دا بووم. دوای گفتوگۆکان هه‌ردووکیان گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی که دادگای باڵا دوو ئه‌گه‌ری له به‌رده‌مدایه. یه‌که‌م: په‌سه‌ند کردنی بڕیاری دادگاکانی پێشوو و ، دووباره کردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ڵێ م.کرێکار مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ده‌وڵه‌تی نه‌رویج و ، ده‌بێ له ووڵات دووربخرێته‌وه. دووه‌م: سه‌لماندنی بێ تاوانی م.کرێکار و دانه‌وه‌ی هه‌موو مافه‌کانی پێی.
پارێزه‌ره‌که‌ی م.کرێکار و م.کرێکار خۆشی پێیان وابوو که دادگای باڵا ئه‌گه‌ری دووه‌می لانه‌بێت. بۆیه باسیان له ئه‌گه‌ری یه‌که‌م زۆرتر کرد و ، بیریان له گواستنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌که کرده‌وه بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپایی و ، پارێزه‌رکه‌ی ووتی: ئه‌وه‌ش ساڵانێکی تولانی ده‌وێت ، به تایبه‌تی که ئه‌و دادگایه (90000) کێشه‌ی لایه و تا ئێستا بڕیاری له سه‌ریان نه‌داوه.
ئه‌مڕۆش هه‌روه‌ک هه‌موومان چاوه‌ڕوانمان ده‌کرد دادگای باڵای نه‌رویج دوای خوێندنه‌وه‌ی دۆکۆمێنته‌کان له دوو خاڵی کورت و ڕووندا ووتی:
یه‌که‌م: دادگای باڵا بڕیاری دادگاکانی پێشوو به ڕاست ده‌زانێ و کرێکار مه‌ترسی له سه‌ر ئاسایشی ده‌وڵه‌تی نه‌رویج دروست ده‌کات.
دووه‌م: حکومه‌تی نه‌رویج ته‌بریه ده‌کرێ له‌وه‌ی که کرێکار ده‌ڵێ بڕیاره‌که‌ی سه‌باره‌ت به ده‌رکردنی ئه‌و ڕاست نییه.
من ئه‌مڕۆ له دادگا ئاماده بووم و ، به نیازم هه‌موو بڕیاره‌که بۆ م.کرێکار بکه‌م به کوردی تا به ته‌واوی لێی تێبگات.
جێی داخه له ده‌وڵه‌تێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و دیموکراتی وه‌ک نه‌رویج و له مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاوا گه‌وره‌دا م.کرێکار موته‌رجیمی نه‌بێت. من هه‌ر له کاتی خوێندنه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌دا سه‌یری م.کرێکار ده‌کرد و ، له ناخه‌وه به‌زه‌ییم به حاڵی خه‌ڵکی موسوڵماندا ده‌هاته‌وه له‌م ووڵاتانه ، به تایبه‌تی دوای (11)ی سێپته‌مبه‌ر.
ئێمه له ووڵاتی خۆمان به کوردی بڕیاری دادگا ده‌خوێندرێته‌وه و زۆر ئه‌سته‌مه خاوه‌نی مه‌سه‌له‌که به ته‌واوی له هه‌موو بڕیاره‌که بگات. ئه‌مجا له دادگای ووڵاتێکدا که به زمانی خۆیان و زۆر به خێرایی بڕیاره‌که ده‌خوێندرێته‌وه چۆن که‌سێکی وه‌ک م.کرێکار که نه‌رویجی نازانێت تێده‌گات؟
به‌ڕاستی شتێکی زۆر سه‌یر بوو له لام و ، ئه‌وه‌م به پارێزه‌رکه‌شی گه‌یاند و ڕه‌خنه‌م له دادگاکه گرت و ، ووتی: چی بڵێین ، بڕیاری دادگابوو که کرێکار موته‌رجیمی نه‌بێت. ووتیشی: خۆ ده‌توانی خۆت بۆ ته‌رجه‌مه بکه‌یت. ووتم: به‌ڵام پاش جێ؟
بڕیاره‌که ته‌واو بوو و ڕۆژنامه‌وانه‌کان هه‌موو هه‌ستانه سه‌ر پێ تا ڕای کرێکار وه‌ربگرن. ئه‌ویش هه‌ستایه سه‌رپێ و که سه‌یری ده‌موچاویم کرد هه‌ستم کرد تێنه‌گه‌یشتووه. به‌ڵام حاڵیمان کرد که مه‌سه‌له‌که هه‌ر ئه‌گه‌ره‌که‌ی یه‌که‌می دوێنییه.
به کوردی و به کورتی ، هه‌رچه‌نده م.کرێکار زمان زان و ڕه‌وان بێژه و ، نه له کوردی و ، نه عه‌ره‌بیدا بۆ ووشه دانامێنێت ، به‌ڵام له نه‌روێجێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و دیموکراتیدا وه‌ک که‌ڕ و لاڵێک دادگایی کرا.
ئیسلام په‌یک