ناسیونالیزم.....دیدێکی ئیسلامیی هاوچه‌رخ....
نووسینی: ئه‌بوبه‌کر عه‌لی(کاروانی)

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌و میهره‌بان
پێشه‌کى
نه‌ته‌وایه‌تى وه‌ک چه‌مک‌و ته‌وه‌ژم‌و سه‌ره‌تای سیاسى‌و ئایدیا، له دووسه‌د ساڵى ڕابردوودا یه‌کێ له گه‌وره‌ترین بزوتنه‌وه‌کانى سیاسیه‌ت‌و داڕێژه‌رى په‌یوه‌ندى‌و ئاراسته‌که‌رى ستراتیژیه‌کان‌و، سه‌رهه‌ڵدانى نه‌ته‌وایه‌تى هاوشان بوو له‌گه‌ڵ فۆرمۆڵه‌بوونى مۆدیلێکى نوێ له ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات که ئه‌ویش مۆدیلى «ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه»یه.
هه‌روه‌ها «ناسیۆنالیزم» له پشت به‌شێکى گرنگ له شۆڕش‌و ڕاپه‌ڕینه‌کانى دنیا‌و له‌وانه‌ش ناوچه‌که‌ى ئێمه‌وه بووه هه‌ر له کۆتایى سه‌ده‌ى نۆزده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ى بیسته‌میش ورده ورده ئه‌م ئایدیایه په‌ڕى‌یه ڕۆژهه‌ڵاتى ئیسلامى‌و بوو به‌شێ له شوناسى فکرى به‌شێ له ده‌سته بژێره‌کان.
+ نوشته شده در جمعه یازدهم آبان ۱۳۸۶ ساعت 5:50 توسط سردار شمامی
|