شێوه ئه‌لف و بێى كوردى و نموونه دهگمهنهكهى أبوبكر النبطی له‌كتێبى شوق المستهام دا
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز

ده‌سپێكێكى پێویست
له‌سه‌روبه‌ندى به تاڵان بردن و ئاودیو كردنى ئاسه‌واره‌كانى كوردستاندا- له‌سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كاندا - به‌تایبه‌تى ئاسه‌واره ده‌رهێنراوه‌كانى ناوچه‌ى شاره‌زوور، خه‌مێكم بۆ دروست بووبوو، كه لاى هه‌ندآ دۆست و براده‌ریش- به‌بآ ئاكام- به‌بام ده‌دا... خه‌مه‌كه ئه‌وه بوو ده‌موت: چش له زیانى ماددى و، به‌تاڵان چوونى ملیۆنه‌ها دۆلار له‌سامانى نه‌ته‌وه‌یى، به‌ڵام داخۆ له‌نێو ئه‌و ئاسه‌واره جۆراوجۆره دزراوانه‌دا، تۆ بڵێى شتانێكى تێدا نه‌بووبآ كه هه‌ندآ زانیارى مێژوویى و نهێنى گرنگى به‌ڵگه‌نامه‌یى، له‌سه‌ر بارى نووسین و ئه‌لف و بێى كوردى و پیتى تایبه‌ت به زمانى كوردی‌یان تێدا نه‌بووبا؟
+ نوشته شده در جمعه هجدهم آبان ۱۳۸۶ ساعت 5:44 توسط سردار شمامی
|