کوردایهتی یان خۆپهرستی ! ......
مهلا عومهر - قوتابی ماجیستێر/ بهریتانیا
خۆشویستنی گه ل و، ووڵات و، خاك ده توانم بڵێم له هه موو که سێکدا هه یه و شتێکی سرووشتی یه. ئیتر جیاوازی نیه له وه ی ئه و که سه هه ر ئاین و فیکره یه کی هه بێت. ئه گه ر بێت و ئه و پرسیاره ڕووبه ڕووی خه ڵکی بکرێته وه ئه و ڕاستیه زیاتر ئاشکرا ده بێت.
جا ئه و که سه ی که ئه و پرسیاره ی ئاراسته ده کرێ دیسان جیاوازی نیه له وه ی که خه ڵکی ووڵاتێکی زل هێز و ناودارو پێشکه وتوو بێت، وه یان به پێچه وانه وه. ئه گه ر بێت و سه یری مێژووش بکه ین هه ر شایه تی له سه ر ئه م ڕاستیه ده دات،بۆ نموونه ئه و هه موو ناکۆکی و کوشتاره ی که کراوه له سه ری. وه که ئیسلامیش هات زیاتر جه ختی له سه رکرده وه به ڵکو بوو به، به شێکیش له ئاینه که، ئاشکرایه که ئاینی ئیسلام هات ئه و شتانه ی که خراپ بوو له ناوی بردن و قه ده غه ی کرد وه ئه وه یشی که باش بوو هێڵایه وه. جا ئه و خۆشه ویستیه مان بۆ گه ل و ووڵات و خاك ده بێ زیاتر بێت له خه ڵکی ئاسای مادام خۆمان به مسوڵمان بزانین. به داگیر کردن و زۆڵم زۆر لێی جیهادمان له سه ر واجب ده بێت. ئه مه ڕاستیه که ئه گه ر خه ڵات بکرێن له سه ری وه یان به پێچه وانه وه. به ڵام ئه وه ی جێگه ی سه رنج و ئه سه فه به ڕاستی وه به شێوه یه کی به ر بڵاو ده بینرێت ئه وه یه زۆرێك ئه م خۆشه ویستیه یان وا لێ کردووه بردوویانه ته ئاستی خۆپه رستیه وه به شێوه یه کی وا که هه ر کورد، کوردیانه، دان به حه ق و زۆر ڕاستیه کدا نه نێن که ئه مه ش به بۆچونی من زۆڵمێکه له کوردایه تیه که مان ده کرێت. به تایبه تی ئه م دژایه تیه ده توانم بڵێم ده بینرێت به رانبه ر به عه ره ب ئه ڵبه ت من لێره دا دیفاع له عه ره ب ناکه م به ڵکو وه کو ڕاستیه ك ده یخه مه ڕوو، وه هه ر گه لێکی تریش بوایه ئاماژه م پێ ده کرد. وه باوه ڕ ناکه م هێچ عه ره بێكیش ئه م نوسراوه بخوێنێته وه و تا بێت ده ست خۆشیم لێ بکات و بڵێ حیاك الله یااخی لهذة الرسالة. وه ده توانم هۆکاره که شی بگه ڕێنمه وه بۆ ئه و هه موو تاوانانه ی که صدام به رانبه ربه کوردی کرد، به ڵام ده بێت ئه وه شمان له بیر نه چێت به عه ره بیشی کرد چه نده ها ته صویری ڤیدیۆیم لایه ئه گه ر بێت و باسی بکه م له وانه یه نه توانم ئه م نوسینه ته واو بکه م. به ڵام ئه وه تاکه که سێك بوو نه ك هه موو عه ره ب.
ئه مه ده بێته مایه ی دڵ ئێشانی به رانبه رمان و،وه وا له به رانبه رمان ده کات که به ره نگارمان ببنه وه، وه یان هه ر نه بێ ئه وانیش دان به حه قی ئێمه دا نه نێن، ئه وه ی که ده مه وێت بیڵێم لێره دا ئه وه یه ده بینین چ له هاووڵاتیانی فه له ستین ده کرێت. گه لێکی مسوڵمان مه زڵوم کاتێك ده یان بینم ده ڵێم مه گه ر ئێمه له ئێوه خراپ ترمان به سه رهاتبێت. ئاشکرایه که حره که ی حماس له هه ڵبژاردن، سه رکه وتنیان به ده ست هێنا به زۆرینه ی ده نگ و وه زۆر به دیموکراتی ئه گه ر دیموکراتی هه بێت!!! وه هه ر دوای ده رچوونیان ئاوایان لێ ده که ن که پێیان ده که ن له لایه ن جوله که وه، هه موو عاله میش سه یریان ده کات و وه له سه رووی هه موویانه وه ووڵاته عه ره بیه کان!!. وه کو وابێ هه ر هیچ ڕووی نه دابێت!وه تا ئێسته هه ر خۆگر بوون و توانیویانه ته حه مولی بکه ن. وه ئه و هێزوو تینه گه یشته ئه وه ی که حصار بخه نه سه ریان به ڵام چ حصارێك خۆ ئێمه ش حصارمان بینیوه به ڵام ئه مه زۆر جیاوازه له وه ی خۆمان، ئێمه شت هه بوو بیکڕین هه موو ئه ملاو لایه ك تاراده یه ك هه بوو به ڵام نه مان بوو...
به ڵام فه له ستینیه کان به ند کراون له غه زه دا مناڵی تیدایه پیری تیدایه ئه گه ر تاوان باریشی تیادا بێت ئایا تاوانی ئه و هه موو خه ڵکه چیه بۆ وایان لێ بکرێت؟؟؟ ژنێك پشیله یه کی به ند کرد, بوو به مایه ی چوونه دۆزه خیه وه وه کو له حه دیسیکدا هاتووه. به ڵام ئه مه میلله تێکه!!! وه له کۆتایدا ده ڵێم ئێمه زۆرمان به سه رهاتووه مه گه ر هه ر ئێمه بزانین ئه و ده ردانه چه ند گرانه بۆ بێ ده نگ بین خۆ ئه گه ر ئێمه ش دان به و ڕاستیانه دا بنێین و ده نگمان له گه ڵ ئه و هه موو خه ڵکه دا به رز بکه ینه وه و،وه هه ر نه بێت بڵێین ئه مانه تاوانن ده رهه قیان ده کرێت،خۆ له کوردایه تیه که مان که م ناکاته وه! ئه گه ر قازانجیشی نه بێت زیاتر بوونمان ده سه لمێت ئه گه ر هه ستی دینیمان ناجوڵێت با هه ستی ئینسانیمان بجوڵێت.
سهرچاوه: ئیسلام پهیک