كێ قازانج یان زه‌ره‌ى كرد له هێرشه‌كه‌ى سوپاى توركیا؟
سه‌لاحه‌دین بابه‌كر
چۆن ده‌ستپێكردنى هێرشی سوپاى توركیا بۆ سه‌ر باره‌گاكانى په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌م كاته‌دا – واته پێش هاتنی به‌هار و توانه‌وه‌ى به‌فر – چاوهرِوان نه‌كراو و موفاجه‌ئه بوو، به هه‌مان شێوه‌ش راگرتنی شهرِهكه و كشانه‌وه‌ى سوپاكه بۆ ناو توركیا به‌م شێوه‌یه‌ى روویدا، هه‌ر چاوهرِواننهكراو و موفاجه‌ئه بوو، كه‌واته پرسیارى گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا چ هۆكارێك له‌پشت ئه‌م موفاجهئهتانهوه بووه؟ ئایا هۆكاره‌كان ناوخۆیی بوون یان ده‌ره‌كی؟ ئایا كێ له‌م شهرِهدا قازانج و كێش زه‌ره‌رى كردووه؟ حیزبی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار یا سوپا و دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازی یان په‌كه‌كه و كورد؟ ئایا هه‌رێمی كوردستان له كوێی قازانج و زه‌ره‌رى ئه‌م شهرِدا بوو؟
سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بزانین كه له توركیا شهرِێكی سارد هه‌یه له‌نێوان حیزبی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار كه خاوه‌نى ژێرخانێكی فیكرى ئیسلامییه، له‌گه‌ڵ سوپا و دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازی كه خۆیان به پارێزه‌رى سیستمی عه‌لمانیى ده‌وڵه‌تى توركیا ده‌زانن، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ردوو لا حه‌ز به لاوازكردنى یه‌كترى ده‌كه‌ن، بۆیه به‌دوور نازانرێ كه داد‌و گه‌شه‌پێدان حه‌زى كردبێ به كرده‌وه به دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازی بسه‌لمێنێ كه كێشه‌ى كورد به رێگاى سه‌ربازی چاره‌سه‌ر نابێت و ئه‌م وه‌ره‌قه گرنگ و سه‌ره‌كییه‌ى ده‌ستى سوپا بسوتێنێ یان لاوازى بكات، له به‌رامبه‌ردا له‌وانه‌یه سوپا و دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازی به‌م هێرشه‌یان ویستبێتیان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌سه‌ر په‌كه‌كه‌دا به‌ده‌ست بهێنن و له‌م رێگایه‌وه خۆیان و ته‌ییاری عه‌لمانى له توركیادا به‌هێز بكه‌نه‌وه.
هه‌رچی په‌كه‌كه و كێشه‌ى كورده له توركیادا به‌هۆى ئه‌م هێرش و شهرِهوه جارێكی تر هاتنه‌وه سه‌ر و گیانێكی نوێیان به‌به‌ردا كرایه‌وه و ئاسۆى چاره‌سه‌رى سیاسییانه‌ى كێشه‌كه‌یان له‌به‌رده‌مدا فراوانتر بوو، ئێمه‌ش له هه‌رێمی كوردستاندا ئاستى پشتگیریی ئه‌مریكا و حكومه‌تى به‌غدامان بۆ ده‌ركه‌وت و، ده‌بێ ئه‌وه‌ش تێگه‌یشتبین كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆى مامه‌ڵه ده‌كات و ئێمه به توركیا ناگۆرِێتهوه، هه‌روه‌ها حكومه‌تى ئێستای به‌غداش زۆر له خه‌مى هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌یدا نییه و مه‌گه‌ر له‌به‌ر ره‌فعی گله‌یی ورده دیفاعێكمان لێ بكات! كه‌واته پێویسته حكومه‌تى هه‌رێمیش له‌ناو ئه‌م هه‌موو هاوكێشه ئاڵۆزانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بزانێ چۆن پارێزگارى له خۆى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى بكات و كێشه و گرفت و ده‌رده‌سه‌رى له خه‌ڵكی كوردستان دوور بخاته‌وه، به راستى زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م له‌م هێرشه‌ى توركیادا خه‌ڵكی مه‌ده‌نى سهرسنورهكانى هه‌رێم بوون و پێ ناچێ كه‌س قه‌ره‌بووى زیانه ماددى و مرۆییه‌كانیان بكاته‌وه.
ده‌رس و عیبره‌تى گرنگیش له‌م هێرشه‌ى توركیا ئه‌وه‌یه كه توركیا تێبگات كه ناتوانێ ده‌نگ و كێشه‌ى ره‌واى گه‌لێك به زه‌برى چه‌ك خامۆش بكات، به‌ڵكو چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا بچێته سه‌رمێزی گفتوگۆ و مافه ره‌واكانیان بداتێ، چۆن توركیا دانی‌نا به سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تى كۆسۆڤا، هه‌رواش دان بنێ به بوونى كورد له وڵاته‌كه‌یدا و مافه ره‌واكانیان بداتێ، ئه‌وكات هه‌موو لایه‌ك له شهرِ و ئاژاوه به‌دوور ده‌بن.
سه‌رچاوه : مه‌لپه‌ری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان