هه‌ڵۆی چیا سه‌رکه‌شه‌کان" کۆچی دوایی کرد

ڕێنێسانس نیوز؛ بۆکان: ئه‌و شاخه‌وانه بۆکانییه‌ی ڕۆژی 6ی نۆڤه‌مبه‌ر له چیای به‌رده‌زه‌دری بۆکان هه‌ڵدێرا، ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی له نه‌خۆشخانه‌ی عارفیانی ورمێ گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له بنه‌ماڵه‌ی شاخه‌وانی کورد موقبیل هونه‌ر په‌ژوو به په‌یامنێری ڕێنێسانسی ڕاگه‌یاند: "شاخه‌وانی ناسراوی بۆکانی و ئه‌ندامی تیمی نیوه‌نه‌ته‌وه‌یی شاخه‌وانانی ئێران، موقبیل هونه‌ر په‌ژوو، دوای نۆ ڕۆژ به‌ربه‌ره‌کانیکردن له‌گه‌ڵ مه‌رگ، ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی له نه‌خۆشخانه‌ی عارفیانی ورمێ گیانی سپارد."
سه‌رچاوه‌که ڕوونیشیکرده‌وه که سبه‌ینێ 16ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسپاردنی موقبیل له چیای به‌رده‌زه‌رد، ئه‌و شوێنه‌ی ناوبراو له کاتی شاخه‌وانیدا لێی هه‌ڵدێرابوو، به‌ڕیوه‌ده‌چێت و شیمانه‌شی کرد هه‌زاران که‌س له شارۆمه‌ندانی بۆکان تێیدا به‌شدار بن. گوتیشی: ڕێوڕه‌سمه‌که له‌لایه‌ن کۆڕوکۆمه‌ڵه ژینگه‌پارێزه‌کانی شاری بۆکان، گرووپی شاخه‌وانانی شار و بنه‌ماڵه و هاوڕێیانی موقبیله‌وه ڕێک ده‌خرێ.
موقبیل هونه‌ر په‌ژوو له ناو هاوڕێیانیدا، به‌هۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی کاتی خۆی له شاخه‌وانیدا به‌سه‌ر ده‌برد، به "هه‌ڵۆی چیا سه‌رکه‌شه‌کان" ناسرابوو.
باکمال تأسف هیچکدام ازشبکه های تلویزیونی ایران حتی شبکه استانی هم هیچ مطلبی دررابطه با حادثه ای که برای مقبل پیش آمده یامرگ ایشان راپخش نکرده واصلاً انگاربی خبرند. این هم جرم کرد بودن وسنی بودن درایران است.
میوانه به‌ڕێاه‌کان ئیستاش سه‌رنجتان بۆ بینینی وینه‌ی به خاک سپاردنی ته‌رمی رۆله‌ی هه‌میسه زندو راده‌کێشین :