بۆ عه‌وداڵانی ڕێ
مێژوو ده‌ڵێ : مه‌ردان هاتن و ڕابوردن ... عه‌ره‌قی زه‌حمه‌تیان سری ... به ره‌نجی زۆر گه‌نجیان کڕی ، کاڵای خه‌ڵتانی خوێنینیان ، به باڵای فیدایان بڕی ، له لیستی ناوی ( أنعمت علیهم ) دا ناوێکیان بۆ خۆیان چڕی ...
دوێنێ باپیره نورالدین ، بۆ بۆ ئوممه‌تی له‌ت له‌ت کراو ، له بۆ قودسی داگیر کراو ، گاڵته‌ی ئه‌هات به پێکه‌نین ، که مه‌رگ مۆڵه‌تی نه‌دا ، سپاردی به صلاح ا‌لدین ... ئه‌مڕۆ به‌سته‌ی گریانه‌که‌م هه‌ر { وا صلاح الدینا } یه بۆ من لێره‌و بۆ ئه‌و له خاکی فلسطین .
ئه‌مڕۆ کوفر ڕاچه‌نیوه ، چه‌ندین پیلانی ته‌نیوه ، بڵێسه‌ی ئه‌و پیلانانه به سه‌تڵێ ئاو دانامرێ ، به دروشمی بمرێ شاڕۆن ، سته‌می ڕۆژ لا نابرێ ، پێشینیان ڕاستیان وتووه : توڵی پیره‌ک بانادرێ ، حه‌ق گه‌ر نه‌سه‌نرێ نادرێ ...
گه‌ر سه‌ربازی راده مه‌یدان ، وه‌گه‌ر نا تۆ ئه‌سیرێکی ماڵی خۆتان بۆته زیندان ، بۆ چویته ژێری ئه‌و کۆڵه ئه‌گه‌ر شانت رایناگرێ ، بۆ ڕێگای سه‌ید و به‌ننا و مه‌ودودیت گرت گه‌ر ناته‌وێ ، وه‌کو ئه‌وان گیان ببه‌خشی و قاچت رێگه داناگرێ ، گه‌ر ئیمامی نوێژ ژیان هه‌ردو نابی ؛ با ناوی مامۆستایه‌تیت لێ لا برێ ... ئه‌ی نازانی پیره‌ژنێک به حه‌زره‌تی عومه‌ری وت : بۆ ( امیر المؤمینین ) ی که ئه‌م کاهره‌ت پێ ناکرێ ؟؟
کاکی زانا : نه‌که‌ی له خۆت بایی ببی که مێزه‌رت کرده سه‌رت ، که ڕامای له جبه‌ی شۆڕو له سێبه‌رت ، بڵێی چونکه زاناترم ، ئیتر گوێ بۆ که‌س ناگرم !! نانا نه‌که‌ی ... وه‌ک سوبحانی سه‌ربازی ئه‌و ڕێ دووره به ... هه‌نگێکی هه‌ڵاڵه دۆزی ئه‌و پوره به ... مه‌ردێکی ناو ئه‌و کاروانه ڕوو سوره به ، گه‌ر دابڕێ ی هه‌ر خۆت و خۆت ، گا به‌ردی ڕێ تل نادرێ بۆت .
نه‌مامێ بووی سه‌ده‌ها جار ئاو دراوی ، بێ په‌رژین بووی ، بۆ ئه‌وه‌ی په‌لت نه‌شکێنن پاسکراوی ، ره‌نجی زۆریان له گه‌ڵ داوی ، شیر‌و شه‌کراویان پێ داوی ، ئه‌رکت به که‌م سه‌یر مه‌که ، به‌و مێزه‌ره‌ی پیری عه‌نه‌ب پێچایه‌وه ؛ تاجی زێڕیان له سه‌ر ناوی ...
ڕازی به به‌و به‌شه‌ی که هه‌س ، بۆ چه‌ند قروشێکی دنیا دامه‌ڕوخێ وه‌کو هه‌ره‌س ، چاو مه‌بڕه‌ره گیرفانی که‌س ، که چاوت له دنیا بڕی ، جبه‌و مێزه‌ر دادت نادا‌و کارتۆنێکی شه‌ق و شڕی ، واویلا به حاڵت ئه‌گه‌ر دین فرۆش و دنیا کڕی ، چونکه هه‌ر چه‌ند ناوداریش بی ، په‌نجه‌ی له‌رزۆک بۆ عیززه‌تی موسڵمانان هه‌ڵنابڕی ...
گوناه بچوک سه‌یر نه‌که‌ی ، کشت‌و کاڵی ئیماکه‌که‌ت به دڕک و داڵ وێران نه‌که‌ی ، تا سوره‌تی حجرات نه‌که‌یته کاڵا ؛ باسی نه‌که‌ی له بۆ خه‌ڵکی ، قسه‌و کارت هاوتا نه‌بن ، ئامۆژگاری چیه که‌ڵکی ؟
هاکا لاشه‌ت وا هاته ئێش ، خه‌زان و مارگ هاته پێش ، فریشته گیانیان لێ سه‌ندی یا به‌ڕووی خۆش ، یا کێشه کێش ، ده‌ڕامێنه له‌و هه‌گبه‌یه‌ت که له مه‌حشه‌ر له‌گه‌ڵتایه ، بزانه چه‌نده ده‌سمایه ، چه‌ندی دان و چه‌ندی کایه ، چونکه ڕێگای هات و نه‌هات له ڕێتایه .
وه‌رگیراوه له کتێبی : تریفه‌ی مانگ