ببه به‌ڕێبوار تابگه‌ى به‌ئاوات
سات له‌دواى سات دێت و ده‌ڕوات و ڕۆژو شه‌و ده‌بڕێت و گه‌ردون بۆ كۆتاییه‌كانى ملى كه‌چ كردووه.
به‌ڵام بۆ هێشتا بێ ئاگابوونت له‌ژیان به‌رگى مه‌لۆتكه‌ییت دانه‌ماڵیوه؟! ئاه ... كه‌بێ ئاگاى ، مه‌لۆتكه‌یى به‌سه ئیدى هه‌ڵسه سه‌رپێ به‌رگى كۆچبه‌رى بكه به‌رت و چوست‌و چالاك بڕۆ...بڕۆ بێ ئاوڕدانه‌وه له‌دواى خۆت، بڕۆ... پشوومه‌ده به‌تاسه‌وه هه‌ناسه بده‌و خه‌زه‌لى تازه بۆڕۆح بڕوێنه وچونكه وه‌رزى ڕۆح نوێبونه‌وه‌یه .
نه‌كه‌ى نێو چه‌وانت پڕچرچ ولۆچ بكه‌ى به‌ده‌ستى هیلاكى ڕێبواربوونت ، له‌بیرت بێت ئه‌مه ڕێگاى سه‌ركه‌وتنه گه‌رله‌خۆت نه‌شێوینى ئارام ئارام سورى خوێنى ده‌ماره‌كانت و دڵه‌كوته‌كوته‌كه‌ت به‌هێمنى ئاسوده‌یییت بۆده‌هێنن و ده‌تپارێزن له‌و ڕه‌شه باو گه‌رده‌لولانه‌ى له‌ڕێگادا چاوه‌ڕێت ده‌كه‌ن.
هه‌وڵ بده شه‌وه‌زه‌نگ سینه‌ى سۆزت بۆواڵاكات به‌هۆى خه‌نده‌ى ڕوخسار‌و ڕوح سوكیت باشه‌كه‌تیت له‌خامۆشى دا بحه‌سێنێته‌وه له‌سه‌رخۆت به هێنده‌ت نه‌ماوه بگه‌یته كاروان، دڵنیابه گه‌روات كرد به‌دڵێكى پڕ له عه‌شقى خودایى بۆ ئازیزمــان [محمد رسول الله] جوانتر له‌هه‌موو جوانیه‌كانى دونیا خۆت ده‌نوێنى و هه‌رگیز حه‌سره‌تى ژه‌هراوى زه‌مه‌ن زیان له‌پاكى و پته‌وى و ناسكى تۆناكات .
نا...نا.. ئه‌ى ڕێبواره ماندونه‌ناسه‌كه باهه‌رگیز روخسارت شه‌كه‌تى پێوه دیار نه‌بێ چونكه رۆحت خه‌به‌رداره ئیتر ئه‌وكاته تۆ له‌خه‌یاڵى شه‌وانت به‌چاوى دڵ گه‌وره‌ترین ڕێبوار به‌ڕواڵه‌ت ئه‌بینى ، باخه‌یاڵیش بێت به‌ڵام خۆشه‌وییستت دیت كه‌چه‌نده چاوانى سۆز لێ ئه‌بارى و تێكه‌ڵ به‌وه‌فادارى بۆ ئه‌م ئومه‌ته په‌ژمورده‌بوو.
ژیان به‌خه‌یاڵه‌وه جوانه كاتێ ئه‌گه‌ى به‌ئازیزى ئازیزان كه‌ده‌بینى تاوى وه‌فادارى خۆشه‌ویستمان [صلى الله عليه وسلم] بۆ ئومه‌ت هه‌مووكاتێ له ئاسمانى دڵى عاشقان ئه‌دره‌وشێته‌وه و ئومێد بوون به‌به‌هه‌شتت پێ ده‌به‌خشێ، كه‌ئه‌مه ئاكامى ڕێبواربوون و ئاواتى ڕۆحه‌و هه‌رگیز ئاواتێكى تر‌ى به‌دواوه نایه‌ت ، بۆیه ڕۆحه پاكه‌كان به‌یه‌كه‌وه باس له‌ڕه‌فتارو ژیانى پڕمه‌رگه‌ساتى ئه‌و ئه‌كه‌ن، هه‌مووساڵێ له‌گه‌ڵ هه‌رجۆره یادێ ..سه‌ركرده‌كه‌م تۆ... به‌هه‌ستى ڕۆح له‌كۆڕو كۆبونه‌وه‌كانمان دا ده‌بینین كه‌هیچ شتێك ناتوانێ له مێشك و هزرو چاوى دڵمان دا بسڕێته‌وه و ده‌رى بهێنێت بۆیه به‌زیندوویى ناو یادت هاوڕازمانه‌و له‌خوێنمانا هه‌رده‌مێنێته‌وه ..
له‌لایه‌ن: خوشكه نوسه‌یبه به‌ستۆڕه‌یى/ سۆران
ماڵپه‌ڕی خوشکان