خوشکێ بۆچی له‌ خشته‌ چووی بۆ وا که‌وتیه‌ دوای به‌ندو و باو

پیشــه‌ت بوو به‌ خۆلووس کـردن ڕۆژ نییه‌ هه‌ڵنه‌گری ده‌م و چـاو

بێ ووچان لـــه‌ خـۆت ده‌خــه‌فتێ‌ی ناژی بێ ســووراو و سپیاو

هــــــــــــه‌موو کاتێ ڕووت و قووتی به‌سه‌رماو به‌قرچه‌ی هه‌تاو

بـــــــۆن و بـــه‌رامه‌ی گووڵاووت کارده‌کا له‌ که‌لــله‌و هــــــــه‌ناو

گـــــــــــۆره‌وی تۆڕت داوێـــکه‌ ده‌که‌ویته‌ نـــــاو پیــــــــــــــرو لاو

 .....................................................

هه‌مــــــوو ده‌مێک جــــــانتات پێ‌یه‌ بووه‌ به‌ تاکه‌ چــــــه‌کی تۆ

پڕیه‌تی له‌ داوو ده‌رمـــــــان تا ئاوێنه‌ و شــــــــانه‌ و شـــــــامپۆ

به‌ده‌زوو مـــووکێش و شـــیله ‌ده‌یده‌یه‌ به‌ر مـــــــووی قاچ و برۆ

ته‌نووره‌ت زۆر کـــورت و ته‌ســـــــکه‌ به‌عاسته‌م ده‌گاته‌ ئــــه‌ژنو

بـــــــه‌ ناووی زانست و هــــــوونه‌ر لێ ده‌ده‌ی که‌مانچه‌ و پیانۆ

له‌گـــــــــــه‌ڵ پیاوی داوین پیسدا ده‌چی بۆسه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ

خـــوشکێ وا بۆ خــــودا پێت ده‌ڵێم به‌سیه‌تی وه‌ره‌وه‌ سـه‌رخۆ

چونکه‌ په‌ســــندو جوان نی‌یه‌ ئافــــره‌تی پێ شـــــه‌رم و شکۆ

....................................................

لـــــــــــه‌ لای ناســـیاوو بێگانه‌ بێ به‌رگ و پۆشته‌ و سـفووری

دڵ کاول و مــــــــاڵ وێرانی شێتی مـۆده‌ و چـه‌ق و لـــــــووری

بــــه‌ چـله‌ی هــاوین و زســـتان دوژمنی جلی ئه‌ســــــــتووری

بـووکه‌ شـووشــــه‌ی چـه‌پــه‌ڵانی هـــۆگری کل و کلتـــــــووری

دیلی بــه‌رتـــه‌لـــــه‌فیزیـــــۆنی خـــانه‌ خــــــــه‌راپ و خاپـووری

دواڕۆژت بــــه‌ لاوه‌ ناوه‌ لێ‌ی بێ خــــــــــــــه‌م و بێ مشووری

ڕێگای ڕاستت لێ گۆڕاوه‌ که‌چی له‌ ســــــــه‌رچه‌وتیت سووری

پێشت وایه‌ که‌ ســــــــه‌ربه‌ستی به‌ڵام له‌سه‌ر به‌ستی دووری

.....................................................

بۆ خـــــه‌ڵکی ناکه‌س و چڵێس خۆت بۆیاغ ده‌که‌ی به‌خه‌ستی

په‌ڕ له‌قه‌د به‌رۆکت ده‌ده‌ی به‌ بێ باکی و به‌ســـــــــه‌ربه‌ستی

کراست هه‌ڵده‌زڕێنی به‌ ئاره‌زو و ده‌ست ئـــــــــــــــه‌نقه‌‌ستی

قژت داو داو داده‌هێنی که‌مه‌رت توند توند ده‌به‌ســـــــــــــــتی

له‌م دوکان ده‌چیه‌ ئه‌و دوکان هــــــــه‌داناده‌ی ڕاناوه‌ســــــــتی

بۆچه‌رخی به‌ردین ده‌چیه‌وه‌ نه‌زان و بێ هـــــــۆش و هه‌ستی

بۆ خۆشکی چه‌وســــــاوه‌ و هه‌ژار لای تۆ ئه‌وه‌یه‌ سه‌ربه‌ستی

ســه‌د حه‌یف و هه‌زار مخابن تۆ که‌ی له‌و خه‌وه‌ت هه‌ڵده‌ستی

....................................................

مـــــوو توانای نییه‌ سـه‌رده‌ربێنێ له‌ هیچ جێگاو سوچ و قوژبن

هــــه‌رچه‌ندی بڵێ‌ی یه‌ک و دوو زوو هــــــه‌ڵی ده‌که‌نی له‌بن

گیرت خـــــــوارده‌ووه‌ به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ڕقت لێ‌یه‌ به‌ قه‌د دووژمن

به‌له‌نجه ‌و لارو ناز و نووز ســـــــــه‌د دڵ ده‌که‌ی ئه‌نجن ئه‌نجن

بۆهــــــه‌موو که‌س ده‌ری ده‌خه‌ی باسک و قۆڵ و قاچی خرپن

ئاخر توخودا چۆن واده‌بێ ئه‌ی داده‌گیان ئه‌ی خوشـــــکی من

به‌سیه‌ تاکه‌ی ئایینده‌ی خـــــــــۆت ئاواده‌که‌ی پیس ولێخن

که‌ی ئه‌وه‌یه‌ مـــــــــــافی ئافره‌ت ده‌ک نه‌مێنم بۆ مافی ژن

.......................................................

به‌ده‌ستی پرچی ســـــه‌رچاوت به‌جارێ جارت ناچــــــــاره‌

هه‌رچه‌نده‌ تۆ ســــــه‌رهه‌ڵداوێ‌ی دێته‌وه‌ خـــوارێ دووباره‌

چۆن ده‌بێ ئافره‌ت ئاوابێ که‌ی ئــه‌وه‌ ئیشــه ‌کــه‌ی کــاره‌

هــــــه‌رچی لۆتی و پۆتی هه‌یه‌ باسی تۆیان له‌ســـه‌رزاره‌

له‌ســــه‌ر جاده‌ و کۆڵانانـــــــــدا به‌شت هه‌ر توانج و په‌لاره‌

ڕۆژ به‌ ڕۆژ ده‌چه‌وسێ‌یه‌وه‌ ساڵ به‌ ســـاڵ خۆزگه‌ت به‌پاره‌

ئامۆژگاری من بگره‌ گوێ ئه‌ی خوشـــــــــــکی وێڵ و ئاواره‌

تاکه‌ ده‌رمــــــــانی ده‌ردی تۆ لای یاســــــــای په‌روه‌ردگاره‌

.........................................................

خوانه‌ناســــان به‌هه‌ستی تۆ ده‌که‌ن گاڵته‌و گـه‌پ و وازیی

لایان دای له‌ ڕاسته‌ شه‌قام تۆیان برد به‌ره‌و هـــــــه‌ورازیی

سه‌ریان له‌ تۆی ساده‌ شێواند به‌ درۆو ده‌له‌سـه‌و فێڵبازیی

جل و به‌رگیــــان لێ داماڵی به‌ ناوی پێشـــــکه‌وتنخوازیی

تۆش خۆت له‌لا ڕۆشن بیره‌ به‌ شۆڕت و دیســــکۆ ده‌نازیی

بـــــــه‌ڵام هــــــه‌تا به‌وجــۆره‌بی تێنه‌گه‌یشتوو بیر لاوازیی

هــه‌تاکه‌ی بــۆ نیازی ئه‌وان ئاوا گـــــوێ‌ڕایه‌ڵ و ســــازیی

ده‌با چاو به‌سته‌کی به‌س بێ چۆن به‌و حـاڵه‌ ده‌بی ڕازیی

........................................................

مافی تۆیان پێشـێل کردووه‌ ده‌مێکه‌ چه‌نده‌ها ســــــــــاڵه‌

یاخودا که‌س وه‌ک تـۆی لێ نه‌یه‌ ژیانت زۆر ناخـۆش و تاڵه‌

وێنه‌ی تۆیان هـه‌ڵواسیوه‌ هــــــــــــــــه‌تا قتووی وورده‌واڵه‌

لــــــــــــــــه‌ چــاپه‌مه‌نیش هه‌رگه‌ڕێ بڕۆ بۆ قاپ و ژێرپیاڵه‌

تاگه‌نجی پێت ڕاده‌بووێرن که‌ پیریش بووی جێــــــگات چاڵه‌

تۆش هه‌ر خۆتیان بۆ جوان ده‌که‌ی به‌ئارایشت سه‌رت قاڵه‌

تا ئێســـــتاش خــــــۆت نه‌ناســـیوه‌ بیرو بڕوات کرچ و کاڵه‌

........................................................

وویژدان تۆ پیوانی ناپاک به‌ تۆی ئافـــــــــــــره‌ت ڕاده‌بووێرن

به‌قسه‌ی پاراو لووس و تووس تۆله‌ڕێ‌ی ڕاست هه‌ڵده‌دێرن

تابه‌نیازی گـــڵاویان ده‌کــه‌نه‌ دیاری و نامـــــــه‌ت بۆ ده‌نێرن

له‌ پاشــــــــــــان وازت لێ دێنن هه‌ر به‌هیچیشت ناژمێرن

له‌مه‌راقــــــــدا به‌ جێت دێڵن چـــــونکه‌ ئــــه‌وان به‌وه‌ فێرن

جا دیســــــــان بۆ جــارێکی تر یارێکی تر هـــــه‌ڵـــده‌بژێرن

خوشـــــکێ گیان زۆرباش بزانه‌ خوا نه‌ناس بێ خێر و بێرن

به‌نده‌ی هــــه‌واو هه‌روه‌سیانن دڵ به‌ ده‌یان جێ ده‌سپرن

.........................................................

هــــــه‌موو هیواو ئاواتێکت هــــــــه‌ر ڕوابوارده‌ن و ئاهه‌نگه‌

دڵت هـــــه‌رته‌ڕ‌ی ده‌خوازێ حه‌زت له‌ جلی ڕه‌نگاوه ڕه‌نگه‌

داده‌ گیان به‌رگ‌و پۆشاکت ته‌سک‌و تروسک‌و کورت‌و ته‌نگه‌

هـــــــه‌موو تاوێکی ته‌مــــه‌نت چه‌وسانه‌وه‌ و شه‌وه‌زه‌نگه‌

واسه‌ده‌ی بیسته‌م به‌سه‌رچوو هه‌سته‌ هۆشیاربه‌وه‌ ده‌رنگه‌

زۆر ســــــه‌یره‌ تاکه‌ی نازانی کێ له‌گه‌ڵ تۆدا هاوده‌نگه‌

بێ ئاگاییت به‌وڕادده‌یه‌ به‌ڕاستی شـــــووره‌یی و نه‌نگه‌

خۆئافره‌ت هه‌ر له‌ ئیســــــــلامدا به‌ڕێزوبه‌نرخ و سه‌نگه‌

.......................................................

به‌ جـــارێ به‌ر چاوی گرتووی کۆشک و ته‌لار و قه‌مه‌ره‌

بیرو هۆشی تۆ به‌رده‌وام هه‌رله‌ســـــــه‌رزێڕو گه‌وهه‌ره‌

هــه‌ر له ‌ملوانکه‌ و بازانڕا تاگوڵ و گــــواره‌ و گــــــۆبه‌ره‌

ده‌ته‌وێ هــــــه‌ر ئاغاژن بی، حه‌زت له‌ غولام و نۆکه‌ره‌

پێت عه‌یب‌و شووره‌ییه‌ شووبکه‌ی به‌وه‌ی لات‌و قه‌له‌نده‌

به‌ڵکو هاوســــــه‌ری ژیانی تۆ ســــه‌رمایه‌دارو به‌گله‌ره‌

به‌ڵام ئه‌ی خوشکی خۆشه‌ویست که‌ی ئه‌وه‌ جێگای هونه‌ره

هـــه‌سته‌ بگه‌ڕێوه‌ لای خودا هه‌ردوو دونیات مسۆگه‌ره‌

......................................................

کاتێ منــــــــــــــداڵێکت ده‌بێت زۆربێ نازو بێ نه‌وایه‌

تاپێ ده‌گا و گـــــــه‌وره ‌ده‌بێت له‌ نێو ژووری دایه‌ نگایه‌

له‌ باوه‌شی خۆت به‌ دووره‌ بێ که‌س و پشت و په‌نایه‌

بێگانه‌ به‌ خێوی ده‌که‌ن هــــــــــــه‌روه‌کو هه‌تیوان وایه‌

خـۆ ســــۆزی دایک بۆ ڕۆڵه‌ی بێ سنوور و بێ هاوتایه‌

تۆش ده‌چی بۆسـه‌رکارێ خۆت هیچ به‌زه‌ییت پێدا نایه‌

به‌رانبـــــه‌رت داده‌نیشـــــێ کامه‌ پیـــــــاوی به‌ره‌ڵڵایه‌

خوشکێ هه‌رخۆت سه‌رپشک‌به‌ که‌ی ئه‌وه‌ ڕاست‌و ڕه‌وایه‌

.....................................................

هــه‌رشتێ هـاته‌ کایه‌وه‌ بۆی هه‌ڵدێنی  ئاخ و ناسۆر

هـــه‌رگیز دڵت داناکـــــه‌وێ له‌که‌ل و په‌لی جۆراوجۆر

ده‌ی‌ئاخنی له‌ شڕوشاڵات بۆ فیه‌ و که‌وه‌نتـه‌رو کانتۆر

ژیان له‌لای تۆ بێ هوده‌یه‌ به‌بێ شووشه‌وات‌و جلشۆر

هه‌رقوماشێک که‌وته‌ بازاڕ ده‌بێ بیکڕی بێ که‌م‌و زۆر

هه‌رجارێ جلێک ده‌پۆشی له‌زه‌ردو سوورو شین‌و مۆر

خۆشکێ گیان ده‌ستم داوێنت مه‌که‌وه‌ دوای به‌یت‌و بالۆر

چــــــۆن له‌ تاریکیدا ده‌ژیت هـــه‌تا هـــه‌بێ ڕووناکی خۆر

......................................................

مه‌ردی خودا به ‌چاو هـه‌ڵێنه‌ ڕووبکه‌وه‌ حه‌دیس و قورئان

چـــونکه‌ به‌رنامه‌ی خودا بۆ مرۆڤ پێویستتره‌ له‌ ئاو و نان

زۆر ڕێک‌و پێک خۆت داپۆشه‌ ده‌با ڕه‌ووشتت جوان بێ جوان

تێ کۆشه‌ بۆدوا ڕۆژی خۆت بێ ماندو بوون و بێ ووچان

زۆر بــــــه‌ ژیرانه‌ بیگره‌ به‌ر ڕێگای ڕاست و ڕووناکی ژیان

هه‌تا زیندوویی‌و نه‌مردووی به‌ جێ‌ی بێنه‌ ئه‌رکی سه‌رشان

باهه‌ر له‌ پێناوی خودادا بێته‌ ســــــــــه‌ر ڕێت ئازار و ژان

به‌ســـه‌ر به‌رزی بڕۆ بن گۆڕ نه‌ک به‌ کۆڵێ گوناح و تاوان

........................................................

  

بابه‌ته‌كه‌ له‌لایه‌ن كاك بیلاله‌وه‌ نێردراوه‌، له‌نوسینی م. هێواش

سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی خوشکان